له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌سوكاری شه‌هید لیوا حوسێن مه‌نسوور دایكانی تری شه‌هیدان، به ئاماده‌بوونی هه‌ندێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی، ساڵیادی شه‌هیدبوونی لیوا حوسێن مه‌نسوور له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی كرایه‌وه و چه‌ند ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن به گریانه‌وه هاوار ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه پرسه‌ی شه‌هید حوسێن مه‌نسوور نییه، به‌ڵكوو پرسه‌ی یه‌كێتییه، كه ئێسته له دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بێ به بازگه‌ی عه‌ره‌ب هاتوچۆ بكه‌ین.
یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه ڕوو ده‌كاته ئه‌و به‌رپرسانی یه‌كێتی كه له‌وێ ئاماده‌ن، ده‌ڵێ بۆ یه‌كێتی ئاوای لێهات، من به‌جێمام، ئه‌ی كوڕی وه‌ك شێركۆ و حوسێن مه‌نسوور و سه‌لاح دیلمانی كوا، له ڕێی خوا بچنه‌وه به خۆتان و ملتان بشكێ، فریای یه‌كێتی كه‌ون.
ئه‌و ژنه قورئانێك له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید حوسێن مه‌نسوور دێنێته ده‌ره‌وه و هاوار ده‌كات، به‌و قورئانه یه‌كێتیان فرۆشت، شه‌هیده‌كان كوان و خوێنی شه‌هیدان كوا، تازه بازگه‌ی حكوومه‌تی هاتووه‌ته‌وه و كاتێك به‌وێدا ڕۆیشتم له‌رزم لێهات، چله‌ی مام جه‌لال و پرسه‌كه‌ی بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك ساز كرا.
ئافره‌تێكی تر كه پێشتر ژیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و چووه‌ته به‌غدا و له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب هاوكاری گه‌یاندووه‌ته شه‌هید حوسێن مه‌نسوور ده‌ڵێ، ته‌له‌فۆنم بۆ كوڕه‌كانی مام جه‌لال كرد و جنێویشم پێدان، با به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی له‌م دووانه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، یان باخ و زه‌وی و خانوو و ئۆتۆمۆبێله‌كانیان بفرۆشن و سه‌رشۆڕی قبووڵ نه‌كه‌ن، یانیش واز بێنن و گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ بكه‌ن، تازه ئێمه چۆن ده‌توانین له كه‌ركووك و خانه‌قین به سه‌رشۆڕی بگه‌ڕێین و بچینه‌وه بۆ 91 و سه‌رده‌می به‌عس، زه‌وی و ماڵمان بۆچییه؟ ئه‌و ئافره‌ته به ته‌مه‌نه ده‌ڵێ، به‌رپرسانی یه‌كێتی حه‌یای ئێمه‌تان برد و شه‌هیده‌كانیشتان كردین به په‌ڕۆی بێ نوێژ، خوا ئێوه بكات به په‌ڕۆی بێ نوێژ.