له‌كه‌مپی خازر له سنوری پارێزگای مووسڵ، ده‌یان جۆر له خۆراك و پێداویستی ناوماڵ و زستانه به‌سه‌ر پێنج هه‌زار خێزان و منداڵی ئاواره دابه‌ش كران.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ده‌زگه‌كه‌یان به به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌كی خێرخواز، ئه‌مڕۆ شه‌موو، كۆمه‌ڵێك خۆراك و پێداویستی منداڵانیان دابه‌ش كرد، له‌وانه، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی "ئه‌لعتاونا" و "ئه‌لركیز" دۆشه‌ك و به‌تانی و ئاو و نان و خواردنی وشك و خواردنی له‌قوتودراویان به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 400 خێزاندا دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگه‌ی خیرخوازیی بارزانی و ده‌زگای حه‌جی ئیدریس سورچی و رێكخراوی فه‌ریق ئه‌هلنا، خواردنی گه‌رم و وشك و قوتووبه‌ندكراو و نان و شیر پێداویستی به‌سه‌ر دوو هه‌زار خێزان و 335 منداڵی ئاواره‌ی نوێی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
هه‌ر له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی مووسڵ له‌كه‌مپی خازر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌قفی سونی و خێرخوازێك به‌تانی و دۆشه‌ك و بالیف به‌سه‌ر 500 خێزاندا دابه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی گۆشتی سوور و بڕی 25 هه‌زار دینار به‌سه‌ر 100 خێزان، كه هه‌ر خێزانێك.