سبەی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆ ده‌بێته‌وه كه له‌میانه‌یاندا، باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پڕۆسه‌ى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌وت باس ده‌كرێن.
بڕیار وایه سبەی دووشەم، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى له شارى هه‌ولێر ئه‌نجام بدات، به گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى ده‌بێت له خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر دۆخى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى به وه‌كاله‌ت ڕاپۆتى خۆى له‌سه‌ر مووچه و داهات و خه‌رجییه گشتیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌وت له‌لایه‌ن لێژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند ده‌خوێندرێته‌وه.
بڕگه‌ى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى ده‌بێت به گرنگیدان به ئافره‌تان و میواندارى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان به‌ڕێوه ده‌چێت و گفتوگۆ ده‌كرێت.
له بڕگه‌ى سێیه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى ڕاپۆرتى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و كه پڕۆژه‌ى به ئه‌لكترۆنى كردن و دیارى كردنى موڵكه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاره.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دوو هه‌فته جارێك له‌شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.