ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژنی به‌ته‌مه‌نه بتوانێت ئه‌و هه‌موو به‌شه‌ی جه‌سته‌ی به تاتۆ بنه‌خشێنێت، ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه.
له وڵاتی فلۆریدا، ژنێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵ به ناوی شا‌رلۆت گۆته‌نبه‌رگ، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له كێشانی تاتۆ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی تۆمار كرد، كه %98ی جه‌سته‌ی به تاتۆ نه‌خشاندبوو، ته‌نیا ڕووخساری و كه‌مێك له له‌پی ده‌ستی نه‌بێت، به‌مه‌ش ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ڕیكۆردی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ژیانه‌وه.
گۆته‌نبه‌رگ له دیمانه‌یه‌كدا به میدیاكانی گوت، كه زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی ناوی چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه، ئێسته هه‌ست ده‌كات یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی دنیا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ژنه ساڵی 2015 كه ته‌نیا %91.5ی جه‌سته‌ی به تاتۆ نه‌خشاندبوو، ناوی چووبووه كتێبی گینس و نابانگی ده‌ركردبوو، به‌ڵام به‌وه نه‌وه‌ستا و ساڵانه تاتۆكانی زیاتر كرد، تا گه‌یاندییه ئه‌و ئاسته به‌رزه، شایانی باسه یه‌كه‌م تاتۆی كه ده‌ستی پێ كرد ته‌مه‌نی 55 ساڵ بوو، بۆیه ناوی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین به‌رگه‌گری تاتۆ له كتێبی گینسدا تۆمار كرا.