تەلەگرام تایبەتمەندیی تازە دەخاتە ڕوو

زۆر لە میدیاكانی تەكنەلۆجیا بڵاویان كردووەتەوە كە تۆڕی كۆمەڵایەتی تەلەگرام بۆ كۆكردنەوەی خەڵكی زیاتر لە دەوری خۆیدا و كێبەركێكردن لەگەڵ تۆڕەكانی تری كۆمەڵایەتی، بڕیاری داوە تایبەتمەندیی شریتی هەواڵی لە نوێترین ڤێرژنی پرۆگرامەكە بخاتە بەردەستی بەكارهێنەرانی.

ئەكاونتی "تەلەگرام بێتا" لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ڤێرژنە ئەزموونییەی تەلەگرام كە لەسەر سیستەمی MACOS و ئامێرەكانی ئەپڵ كار دەكات، خزمەتگوزاری شیرینی هەواڵی بەشێوەی تاقیكردنەوە و ئەزموونی خستووەتە ڕوو.

بەگوێرەی ئەو وێنەیەی ڤێرژنی ئەزموونی نوێی تەلەگرام كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیاكانی تەكنەلۆجیا بڵاو بووەتەوە، ئەوا شریتی هەواڵی دەركەوتووە و بەكارهێنەرانی تەلەگرام، پێویستە سەرەتا ئەو كەناڵانەی تەلەگرام دیاری بكەن كە تایبەت بە هەواڵ و زانیاری، ئینجا لەوێوە لە ڕێی خزمەتگوزاری Feed دەتوانن بیخەنە سەر پەرەی سەرەكی تەلەگرام و هەموو هەواڵ و زانیارییەكان لەسەر پەڕەی سەرەكیی تەلەگرام بخوێننەوە، دەتوانن خزمەتگوزارییەكە ناچالاك بكەن و كەناڵەكان دەسكاری بكەن، لە هەركاتێك بیانەوێ و بیخوازن.

بەوهۆیەوە میدیاكان و تۆڕی كۆمەڵایەتی تەلەگرام داوا لە بەكارهێنەرانی دەكات، دوا ڤێرژنی بەرنامەكەی داونلۆد بكەن، كە ڤێرژنی 3.8.0 بێتایە و ئێستە لەگەڵ نوێ كردنەوەی ئەپەكان ڕاستەوخۆ دادەبەزێتە ناو ئەو مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییانەی كە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەم هێنراون و بە سیستەمی ئەپڵ كار دەكەن.

سەرچاوە/RT.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:12:04:03/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌