رێكخراوی "lDS"ی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی، گرێبه‌ستێك بۆ دابینكردنی ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ دوو ملیۆن ئاواره واژوو ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێ یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌ده‌ین له هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان، به‌بێ ره‌چاوكردنی نه‌ته‌وه، ئاین، ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێن.
بەپێی ڕاگەیاندراوی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی: دیبه‌گه، حه‌سه‌ن شام، خازر، زیلیكان، نێرگزلی، له سنووری هه‌ر سێ پارێزگای: هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا و چۆنییه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ دابینكردنی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم بۆ ئاواره‌كان، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می پیشوازیی كردن له ئاواره‌كان، له باڵه‌خانه‌ی ده‌زگه‌ی خیرخوازیی بارزانی له‌شاری هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمێكدا گرێبه‌ستێك بۆ دابینكردنی 2 ملیۆن ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم بۆ ئاواره‌كان ئیمزاكرا، گرێبه‌سته‌كه كه له‌لایه‌ن عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ویتنی كلایتۆنهوه سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه واژو كرا، كه ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه بریتییه له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه به ده‌یان هه‌زاریان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا له چه‌ند كه‌مپێك جێگیركراون و پێشبینی هاتنی ژماره‌ی زیاتریش ده‌كرێت.
پاش ئیمزاكردنی گرێبه‌سته، له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پوخته‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆله بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خرایه‌ڕوو و تیایدا عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، له‌وته‌یه‌كیدا به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و بریندارانیان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی نارد و به‌خێرهاتنی میوانانی له رێكخراوی (lDS) كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌وان هاتوون بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستی دابینكردنی دوو ملیۆن ژه‌می خواردن بۆ ئاواره‌كان. كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و ستایشكردنن و هاوكارێكی باش ده‌بن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره كه روو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێ ده‌بن.
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، ویتنی كلایتۆن سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوی (LDS)ی ئه‌مه‌ریكی، له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: پێمانخۆشه ئه‌و لینكهمان له‌گه‌ڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ئه‌و ئاوارانه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵك پێویستییان به‌و یارمه‌تیانه هه‌یه، ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێكمان واژو کرد بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، ئێمه یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌ده‌ین له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان به‌بێ ره‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و ئاین و ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێن. هه‌روه‌ها گوتی: شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بتوانین ئیش له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بكه‌ین و له‌گه‌ڵتان بین.
له‌درێژه‌ی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رو خه‌ڵكانی لێقه‌وماو و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه‌و رایگه‌یاند: رێكخراوی LDS له‌وه‌تەی هاتنی ئاواره‌كانه‌وه له ساڵی 2013 هاوكارییه‌كی زۆری ئاواره‌كانی كردووه و له‌رێگه‌ی ئێمه‌وه چوار قوتابخانه‌یان دروستكردووه، دوانییان له كه‌مپه‌كانی سلێمانی و هه‌روه‌ها دانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چیای شنگال و دانه‌یه‌كیشیان له هه‌ولێر بووه، هاوكات شه‌ش سه‌نته‌ری رۆشنبیرییان له كه‌مپه‌كان دروستكردووه، دروستكردنی سه‌نته‌ره رۆشنبیرییه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا، جگه‌له‌وه‌ی له ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانیان كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات ده‌رفه‌تێكی باشیش ده‌ره‌خسێنێت بۆ هه‌لی كار و فێربوونی كاری پیشه‌یی له خولی كۆمپیوته‌رو مۆسیقا و دروومان و وه‌رزش و ده‌یان جۆر چالاكی تر كه له‌سه‌نته‌ره‌كان به‌پێی خواستی به‌شداربووان ساز ده‌كرێت.
له‌باره‌ی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی خواردنی گه‌رم له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌مانگی 3ی ئه‌مساله‌وه له‌كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه و ئێستاكه‌ش له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام و نێرگزلی و زیلیكان به‌رده‌وامه، تا ئێستا 9 هه‌زار و 966 خێزان له‌و هاوكارییانه‌ی به هاوبه‌شی ده‌زگای ئێمه و رێكخراوی (LDS) ده‌درێن سوودمه‌ند بوون، هه‌روه‌ها پێویستیه ناخۆراكییه‌كان وه‌كو به‌تانی و جلوبه‌رگ و شتی تر 6 هه‌زار و 600 كه‌س سوودمه‌ند بوون، هه‌روه‌ها چه‌ند هاوكارییه‌كی ترمان هه‌بووه وه‌كو هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو له‌سه‌ر چیای شه‌نگال و هاوكاری تاك تاك له شاره‌كانی دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان به‌بێ جیاوازی دابه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دابینكردنی كورسی ویلچێر بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه موژدهیهكمان پێیه له‌وه‌ی گرێبه‌ستمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵی تر دابه‌شكردنی ئه‌و ویلچێرانه كه تا ئێستا 800 دانه‌یان لێ دابه‌شكراوه به‌رده‌وام ببێت.
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئاواره‌كان كه سه‌ره‌تا دێن و روو له كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن هیچ پێویستییه‌كیان نییه سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كه‌ین و دواتر پێویستییه‌كانی دیکەیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كه‌ین وه‌كو پێویستی ناوماڵ و خۆراكی وشك و پێداویستی دیکەی خۆراكی و چۆله و سوته‌مه‌نی و پێداویستی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان خۆراكی رۆژانه‌یان دروست بكه‌ن.
مو‌سا ئەحمەد، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌و گرێبه‌سته‌مان بۆ دابه‌شكردنی 2 ملیۆن ژه‌می خواردنی گه‌رمه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی دێنه كه‌مپه‌كان و پێشتر ئه‌وه‌مان كردووه، ئێستا له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر رۆژانه خواردنی گه‌رم بۆ 2 هه‌زار و 500 تا 3 هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له كه‌مپی زیلێكان و بۆ كه‌مپی سورداش له پارێزگای سلێمانی ئه‌و ئامادهكارییهمان نیشانداوه، ئه‌وه‌ش هاوكاری زۆر باش بووه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ حكوومه‌تی عێراقیش. جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتیشی: رێكخراوی (LDS) به 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بووه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه و داوا له خێرومه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكارییمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارمان بن له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌م پرۆژه‌یه بۆ دابنیكردنی خواردنی گه‌رم بۆ ئاواره‌كان.