له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، خۆشه‌ویستی و ماوه‌ی ئاشقبوون چ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر توانای بیركردنه‌وه و ئه‌قڵی مرۆڤ دروست ده‌كات، كه‌چی هاوسه‌رگیری زیره‌كترت ده‌كات.
توێژه‌رانی زانكۆی "بلێز باسكال"ی فڕه‌نسی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بناسنه‌وه كه له كاتی ماوه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری كار له مرۆڤ ده‌كات.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیشدا ئه‌وه سه‌لمێنرا كه خۆشه‌ویستی تووشی گه‌مژه‌ییت ده‌كات و پێوه‌ندی هاوسه‌رگیری زیره‌كت ده‌كات، لێكۆڵه‌ران كه له چه‌ند زانكۆیه‌كی تریش كاریان له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كرد، چه‌ند ڕاستییه‌كیان بۆ سه‌لمێنرا.
ئه‌وان ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی توانای گه‌شه‌كردنی ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك به‌رز ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندییان به خه‌ڵات و پاداشت وه‌رگرتن هه‌یه، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و به‌شانه له كار ده‌خات كه بۆ سه‌ركه‌وتن و كاری گرنگ پێویستن.
ئه‌م جیاوازییه له ماوه‌ی نێوان خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری به پێی تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن به‌ستراوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نێكی گه‌نجدان و له قۆناغی خۆشه‌ویستیدان، هیچ هێز و توانایه‌كیان بۆ كار و سه‌ركه‌وتن نییه، هه‌موو توانایه‌كیان له دڵخۆشكردنیاندا به‌كار ده‌هێنن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م گه‌مژه‌یییه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام زانایان باسیان له‌وه‌ش كردووه كه پیاو توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر خۆیدا زۆر كه‌متره، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه پیاو ئه‌گه‌ری هه‌بێت ببێته گه‌مژه‌یه‌ك ئه‌و كاته‌ی كچێكی جوان ده‌بینێت.
دوای هاوسه‌رگیری كه له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندییه‌كه‌یان پته‌وتر ده‌بێت، زیاتر توانای مێشكیان چالاك ده‌بێت، به ئاسانتر ده‌توانن بابه‌ته قوڕسه‌كانی وه‌ك ژمێریاری تێبگه‌ن، ته‌نانه‌ت توانای قسه‌كردنیشیان باشتر ده‌بێت.
زانایان ده‌ڵێن مرۆڤ دوای سه‌رجێی ماده‌ی دۆبامینی جه‌سته‌ی زۆر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌و ڕێژه‌یه زیره‌ك و به‌هێز بن دوای هاوسه‌رگیری.