هواوی پێشكەوتووترین مۆبایل بەرهەم دێنێت

:: AM:11:34:04/02/2018 ‌

كۆمپانیای دروستكردن و بەرهەمهێنانی مۆبایل و ئامێری زیرەك "هواوی" نوێترین و پێشكەوتووترین مۆبایلی زیرەكی خۆی بەناوی "Honor View 10" خستەڕوو، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندیی ناوازە و بەهێزی تێدایە.

پسپۆرانی بواری تەكنەلۆجیا لەبارەی مۆبایلە نوێكەی هواوی دەڵێن، ئەدا و كاركردن و تایبەتمەندییەكانی زۆر ناوازەن، دەتوانرێ پاسۆردی ڕووخساری بۆ دابنرێ، چونكە بە ئاسانی دەیناسێتەوە، هەروەها پرۆسیسەرێكی زۆر ناوازە و كامێرای تایبەت و پڕ تایبەتمەندی بۆ دانراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەو مۆبایلە نوێیەی هواوی بریتییە لە، پرۆسیسەرێكی جۆری HiSilicon Kirin 970، كارپێكەر و خوێندنەوە و پێشاندانی شاشە لە جۆری "ARM Mali-G72 MP12"، جیا لەوەیش ڕامەكەی شەش گێگابایتە و توانای میمۆرییەكەی 128 گێگابایتە و دەتوانرێ میمۆری دەرەكیشی پێوە پێوەست بكرێ و تواناكەی بۆ 256 گێگابایت بەرز بكرێتەوە.

هاوكات شاشەی ئەو مۆبایلە نوێیە بە قەبارەی 5.99 بۆسە و ڕەهەندەكانی 18:9 و كوالێتییەكەی 2160*1080 مێگاپێكسلە، كامێرای پشتەوەی دووانییە و 16 و 20 مێگاپێكسلن، دەتوانێ گرتەی ڤیدیۆیی بە كوالێتی 4K  تۆمار بكات، كامێرای پێشەوەشی 13 مێگاپێكسلە. شوێنی دوو سیمكارت و پەنجەمۆری هەیە، توانای پاترییەكەی سێ هەزار و 750 میلی ئەمپێرە، بەرگەی ماوەی زۆری كاركردن دەگرێ و بەخێراییش شەحن دەبێتەوە و قەبارەكەیشی تەنیا 172 گرام دەبێت.

سەرچاوە/RT



وشە - باز ئه‌حمه‌د