كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی ئامێرێك كه ده‌توانیت به‌كاری بێنیت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له رێگه‌ی مۆبایله‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای تویۆتا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م كۆمپانیایه له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا سندووقێكی بچووكی دروست كردووه كه به بلوتوس كاری پێ ده‌كرێت و پێوه‌ندیدار ده‌بێت به مۆبایله‌وه كه ده‌توانیت له رێگه‌ی ئه‌و مۆبایله‌ی به بلوتوسی ئامێره‌كه‌وه پێوه‌ندیداره ده‌رگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تی پێ بكه‌یته‌وه و دایبخه‌یت و ده‌توانیت له دووره‌وه كار به ئۆتۆمبێل بكه‌یت.
كۆمپانیاكه روونی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌م ئامێره ناونراوه " Smart Key Box " و بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره نوێیه ده‌بێت سندووقه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دابنێیت و دواتر به بلوتوس پێوه‌ندی ده‌كه‌یت به ئامێره‌كه‌وه و كۆدێك بۆ مۆبایله‌كه‌ت دێت له رێگه‌یه‌وه ئیشی پێ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به‌م سندووقه ئۆتۆماتیكی له رێگه‌ی بلوتوسه‌وه كۆده‌كه ده‌ناسرێته‌وه و توانای كردنه‌وه و داخستنی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌م سندووقه ده‌توانرێت ماوه‌ی كاركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دیاری بكه‌یت.