له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌گشتی و فه‌یسبووك به تایبه‌ت، هه‌ندێك گرووپ و ئه‌كاونت په‌یدا بوون كه كار له‌سه‌ر مردنى مرۆڤ و ترساندنیان ده‌كه‌ن، وه‌ك له‌و گرووپانه‌دا هاتووه، "سزاكانى رۆژى دوایى و ئازاره‌كانى گۆڕ و .." كۆمه‌ڵێك شتى تر كه به‌بڕواى توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌موو ئه‌وانه كاردانه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات و بوونى ئه‌و گرووپانه‌یش به مه‌ترسى بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى داهاتوو ده‌بینن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ین، به سه‌تان په‌یج و ئه‌كاونت ده‌بینرێن كه ده‌یانه‌وێ توندڕۆیى ئیسلامیى بڵاو بكه‌نه‌وه و زانیارى و ورده‌كاریى ناو گۆڕ و رۆژى دوایى ده‌خه‌نه ڕوو. یاساناسێك پێى وایه كه ده‌كرێت ئه‌و گرووپ و په‌یجانه به‌پێى "یاسای خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى پێوه‌ندى" بدرێنه دادگا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئاینى ئیسلام هه‌ندێك جار هه‌ڕه‌شه و ترساندنه، هه‌ندێ جاریش موژده‌به‌خشییه، به‌شێكى زۆرى مامۆستایانى ئاینى له كوردستان ئه‌و ئایه‌تانه زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه كه موژده‌به‌خشن و خۆشى دێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێكى تریشیان مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كان باس ده‌كه‌ن.
ڕوونى كرده‌وه، "ئێسته ئه‌و دیارده‌یه په‌یدا بووه كه مارێك ده‌خه‌نه گۆڕه‌وه و وه‌ك نواندن پێشانى ده‌ده‌ن كه ئازارى گۆڕ چۆنه، ئه‌مه زیانى گه‌وره‌ی هه‌یه و ناكرێت ئه‌و حاڵه‌تانه پێشانى خه‌ڵك بدرێت".
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف گوتى، له فه‌یسبووكیش ئه‌و حاڵه‌ته په‌یدا بووه، له كاتێكدا فه‌یسبووك له منداڵێكى هه‌شت ساڵى تا كه‌سێكى به ته‌مه‌ن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌كارى دێنن، هه‌رچه‌نده بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌هۆى ئاینه‌وه، هه‌رگیز له رێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافدا نه‌بووه.
"به‌شێكى زۆرى ئه‌وانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ترس و توندوتیژى ئاینى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و مامۆستا ئاینییانه‌ن كه پێشتر له‌سه‌ر مینبه‌ر وتاردانیان لێ قه‌ده‌غه كراوه". نه‌قشبه‌ندى وا ده‌ڵێ.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه لیژنه‌یه‌ك له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌وقاف و رشنبیرى هه‌یه بۆ به‌داواداچوونى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى ترس و توندوتیژى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، لیژنه‌كه له سه‌رده‌مى داعشه‌وه پێكهێنراوه و ئێسته‌یش له كاره‌كانى به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده له هه‌رێمى كوردستان هیچ یاسایه‌ك نییه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سنووردار بكات، به‌ڵام یاساناسێك پێى وایه، ئه‌گه‌ر سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و گرووپ و په‌یجانه‌ى فه‌یسبووك هه‌بێت و به‌بێ به‌ڵگه زانیارییه‌كانیان بڵاو كردبێته‌وه، به‌پێى یاسای خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى پێوه‌ندى، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
رێبین سه‌باح یاساناس، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ده‌توانرێت به‌پێى ماده‌كانى یاسای خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى پێوه‌ندى، ئه‌و گرووپ و په‌یجانه‌ى فه‌یسبووك بدرێن به دادگا كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌ناوى ئاینه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. دووپاتی كرده‌وه "پێویسته به تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و ترساندنى خه‌ڵك، ئه‌و كه‌سانه له ڕێى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه بدرێنه دادگا".
هه‌رچه‌نده ئه‌ركى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانه چاودێریی تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیریى بكات، به‌ڵام "وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندیى به به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد، وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
هاوكات ستار باقى كه‌ریم توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌و دیارده‌یه به مه‌ترسى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێسته و داهاتوویش ده‌زانێت و به‌پێویستى ده‌زانێ به زووترین كات هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى بده‌ن.
ستار باقى بۆ "وشه" گوتى، كارى ئه‌و گرووپ و په‌یجانه خراپه، چونكه وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن ژیانیان لا ناشیرین بێت و زۆر جاریش هه‌وڵى خۆكوشتن بده‌ن به‌هۆى ترسیان له ئاین و ئازاری گۆڕ.
توێژه‌ره‌كه ده‌ڵێت، "به‌ناوى خوا و گۆڕ و ئاین، خه‌ریكه كۆمێنت و لایك كۆ ده‌كه‌نه‌وه و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و رۆشنبیریش ته‌نیا له چوارچێوه‌ى قسه‌دا توانیویانه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له كاتێكدا به به‌رچاوى ئه‌وانه‌وه توندوتیژى ئاینى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".