مارسیدس خزمەتگوزاریی "Siri" ئایفۆن لە ئۆتۆمبێل بەكار دێنێ

:: AM:11:41:05/02/2018 ‌
لە هەوڵێكی بوێرانە بۆ بەیەكەوەلكاندنی تەكنەلۆجیا و پیشەسازی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای مارسیدسی ئەڵمانی دەیەوێ لە ئۆتۆمبێلە نوێكانی، خزمەتگوزاریی فێربوون و تێگەیشتن و ناسینەوەی دەنگ لە ئۆتۆمبێلەكانی بەكار بهێنێت هاوشێوەی سیستەمی Siriی مۆبایلی ئایفۆن.

لە ئۆتۆمبێلی نوێی مارسیدس شاشەی بەردەم شوفێری ئۆتۆمبێل، كۆمەڵێك تایبەتمەندی زۆر ناوازەی بۆ زیاد دەبێ، یەكێك لەوانە تێگەیشتن و ناسینەوەی دەنگە، بیرۆكەكە گواستنەوەی سیستەمی سیری مۆبایلی ئایفۆن و گووگڵ ئەسیستانتی كۆمپانیای گووگڵه، لە مۆبایلەوە بۆ ئۆتۆمبێل، ئەو سیستەمە لە مۆبایلە زیرەكەكان بوونی هەیە و دەتوانن لە ڕێی دەنگەوە كێشەكانی مۆبایلەكانتان چارەسەر بكەن و بیكەنەوە و دایبەخن.

ئۆتۆمبێلێكی نوێی مارسیدس بەناوی "ئێم بی یو ئێكس" بەو خزمەتگوزارییە پێوەست دەكرێ، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ڕكابەری و ململانێیەكی تەواو خێرادان، بۆ بەكارهێنانی پێشكەوتووترین تەكنەلۆجیای سەردەم لە ئۆتۆمبێلە نوێكان، بە ئامانجی كۆكردنەوەی خەڵكی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان و دەسكەوتنی قازانجی گەورەتر.

سەرەتا كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل دەستیان بە پڕۆژەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی خۆكار، بێ ئەوەی پێویستی بە شوفێر بێ كرد، چەندان كۆمپانیای ئۆتۆمبێل و كۆمپانیای تەكنەلۆجیایش ئێستە خەریكی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەن، بەڵام ململانێیەكە هەر لەوەوە نەوەستاوە، بەڵكو كۆمپانیاكان بەردەوام لە هەوڵی پێشخستنی زیاتری ئۆتۆمبێلەكانن.

شرۆڤەكاری كۆمپانیای گارتنەر بۆ توێژینەوەی تەكنەلۆجی "مایك رامسی" دەڵێ، سیستەمی دیملەر زۆر پێوەست دەبێ بە تەكنەلۆجیاوە، ئەگەر سەركەوتوو بێ، ئەوا كۆمپانیای مارسیدس پێوەر و پێشڤەچوونەكان دەبەزێنێ و لە هەموو جۆرەكانی تری ئۆتۆمبێل له ڕووی بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا بەهێزتر دەبێ.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د