وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق 255 بڕوانامه‌ى ساخته ئاشكرا ده‌كات كه له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان كاریان پێ كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌ڵى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕوانامه‌ى ساخته ئاشكرا ده‌كات كه له فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى عێراق كاریان پێ كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراق هاتووه، "لیژنه تایبه‌ته‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له میانه‌ى مانگى رابردوو كانوونى دووه‌م، توانیویانه زیاتر له 255 بڕوانامه‌ى ساخته له داوده‌زگا جیاجیاكانى حكوومه‌ت بدۆزنه‌وه".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه هاتووه، "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كۆنۆسى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ ساخته‌كه‌ره‌كان ئاماده كردووه و ره‌زامه‌ندیشى له‌سه‌ر داوه". هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌و داوده‌زگایانه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه بڕوانامه‌ى ساخته‌یان پێ دراوه، بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر ساخته‌كاران رێكاریى یاسایى بگرنه به‌ر".
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى عێراق له به‌یاننامه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كراوه ته‌نیا كارى مانگێك بووه. ده‌ڵێ له هه‌وڵه‌كانى خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئاشكراكردنى ساخته‌ى تر له پێناو ئه‌وه‌ى به‌هاى كۆمه‌ڵایه‌تیى بڕوانامه بگێڕنه‌وه.
ساڵ له دواى ساڵ حكوومه‌تى عێراق له ریزبه‌ندى وڵاتانى گه‌نده‌ڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌كشێ و یه‌كێك له دیارده باوه‌كانى گه‌نده‌ڵیش له عێراق، ساخته‌كردنى كاغه‌زه فه‌رمییه‌كانى حكوومه‌ته.