راپۆرتێكی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران: 49%ی ئێرانییەكان دژی باڵاپۆشین

:: AM:10:32:06/02/2018 ‌

بەپێی راپۆرتێكی فەرمی، نیوەی ئێران دژی باڵاپۆشین و پێیان وایە ئەو پرسە دەبێت ژنان خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای سەپاندنی باڵاپۆشی دەكەن. ئەمە لە كاتێكدایە ژنانی ئێران شۆڕشی دژە لەچكیان راگەیاندووە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی لە بەپشتبەستن بە راپۆرتێكی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران كە ساڵی 2014 ئامادە كراوە، دەركەوتووە رێژەی 49%ی ژنان و پیاوانی ئێران دژی بە  زۆر سەپاندنی باڵاپۆشین بەسەر ژنان و پێیان وایە ئەوە پرسێكی تایبەتە و دەبێت ژنان خۆیان بڕیاری لەبارەوە بدەن.

هەر لە راپۆرتەكەدا بەشدار بوونی راپرسییەكەی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی پرسی باڵاپۆشی كە بەپێی یاسا لەو وڵاتە بەسەر ژنان سەپێنراوە، هەمان رێژە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە دەكەن.

بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتەی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوكاتە لەگەڵ راگەیاندنی شۆڕشی ژنانی ئێران دژ بە سەپاندنی باڵاپۆشی كە ویدا موەحید (تەمەن 31) ژنە چالاكی ئێران لە شەقامی شۆڕش لەچكەكەی داكەند و بە دارێكەوە هەڵیواسی، لەسەر ئەم رەفتارەی پۆلیسی ئێران گرتیان و پاشان لە ژێر گوشاری ژنانی چالاك ئازاد كرا.

لەسەر ئەو پرسەش پۆلیسی ئێران ئاشكرای دەكات كە 29 ژنی چالاكی سڤیلیان لەسەر لابردنی لەچك و بە داركردنی لە شوێنە گشتییەكان بە تایبەت شەقامی شۆڕش لە ناوەڕاستی تاران، گرتووە.

بەشێك لە چاودێران پێیان وایە ئاشكراكردنی ئەو راپۆرتە فەرمییەی حكوومەت كە یەكێك لە راوێژكارانی حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران ئاشكرای كردووە، پێ دەچێت بڕیارێكی سیاسی بێت و پێشتر سەرۆكی ئێران ئەو بڕیارەی دابێت بۆ هێوركردنەوەی رەوشی ناوخۆی ئێران و سووككردنی پرسی بە زۆر لەچككردن و باڵاپۆشی بێت لەو وڵاتە.

بەپێی یاسای بە زۆر باڵاپۆشی لە ئێران، هەر كەسێك لەچك دابكەنێت یان باڵاپۆش نەبێت، ئەوا  پۆلیس دەیگرێت و ئەوپەڕی سزاكەشی دەگاتە دوو مانگ گرتن یان پێژماردنی 25 دۆلاری ئەمەریكی.

سەرچاوە/24


وشە - فه‌رمان سادق