چه‌ند وێنه‌یه‌كی هاوسه‌رگیریی ژن و مێردێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی باسی ته‌واوی خه‌ڵك و بیروبۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر گوتووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند وێنه‌یه‌كی هاوسه‌رگیریی ژن و مێردێك كه لای فۆتۆگرافه‌ر گیراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه لای خه‌ڵك بووه‌ته جێی باس و به جیاوازترین وێنه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌مساڵی داده‌نێن.
ئه‌م وێنانه ژن و مێردێكن كه ژنه‌كه كراسی ڕه‌شی پۆشیوه و نه‌ك هه‌ر سه‌رپۆش، به‌ڵكو ڕووپۆشیشی كردووه و ته‌نیا چاوی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی لای خه‌ڵك بووه‌ته جێی باس، به ده‌گمه‌ن هه‌بووه به ئازادی تاكی بزانن، زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌مه تێكدانی سیسته‌می جوانی هاوسه‌رگیرییه كه ده‌بێت بووك به جوانترین شێواز ده‌ركه‌وێت و كراسی سپی بپۆشێت.