دوو خوشكی دووانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ی به هه‌ردووكیان ئاشقی بوون بۆ ئه‌وی تریان بێت، شه‌ڕێكی ترسناكیان كرد و به مردنی یه‌كێكیان كۆتای پێ هات.
ئه‌ناستازیا و ئه‌لێكساندرا دوو خوشكی دووانه بوون، تا ساڵی 2016 له ماڵێكدا پێكه‌وه ده‌ژیان، پاش ماوه‌یه‌ك بڕیاریان دا فرێدرێكۆی خۆشه‌ویستی ئه‌ناستازیا له‌گه‌ڵیان بژی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیان مایه‌وه، ورده ورده ئه‌لێكساندرا ئاشقی بوو و خه‌ریك بوو وای ده‌كرد خوشكه‌كه‌ی له‌به‌رچاو ئه‌و كوڕه بخات.
كاتێك خوشكه‌كه‌ی به‌مه‌ی زانی، كردی به شه‌ڕ له‌گه‌ڵیدا، بۆیه ده‌مه‌قاڵێیان گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی به ئۆتۆمبێل له ماڵ چوونه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه بكه‌ن و هه‌موو شت یه‌كلا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دووباره له ناو ئۆتۆمبێل بوو به شه‌ڕیان و به هه‌ردووكیان سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان جووڵاند تا تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوون و ئه‌ناستازیا به سه‌ختی بریندار بوو و مرد.
ئه‌و ساڵه ڕووداوه‌كه به شتێكی ئاسایی تۆمار كرا و وه‌ك رێكه‌وتێك لای خه‌ڵكی باس كرا، به‌ڵام ساڵی 2017 چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌لێكساندرا گیرا و له دادگا سزای به‌ندكردنی بۆ ده‌رچوو.