دوای ئه‌وه‌ی "حه‌مزه لبیض" به‌شداربووی 11 ساڵانی مه‌غریبی، توانی ناسناوی دووه‌م خۆشترین ده‌نگی منداڵانی عه‌ره‌ب به‌ده‌ست بێنێت، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ژنه‌كه‌ی تامر دروست كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌مزه هه‌ر وه‌ك "به‌سمه بۆسیل"ی ژنی تامر حوسنی خه‌ڵكی مه‌غریب بوو، كه‌چی به‌سمه له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگی منداڵان" تا كۆتا هه‌ر لایه‌نگری ئه‌و به‌شداربووانه بوو كه له گرووپی تامری مێردی بوون، ئه‌مه‌ش بووبووه جێی باسی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و به خیانه‌تكردنیان به‌رانبه‌ر وڵاته‌كه‌ی دانا.
كاتێكیش حه‌مزه یه‌كه‌م بوو، وه‌ك ئه‌و پێشبینییانه نه‌بوو كه به‌سمه بۆ به‌شداربووانی گرووپی مێرده‌كه‌ی دانابوو، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی حه‌مزه و هاوڕێكانی بڵاو كرده‌وه و پیرۆزبایی لێ كرد، به‌ڵام له ترسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به كۆمێنت ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن و بڵێن تازه پشتگیریی كوڕی وڵاته‌كه‌ت ده‌كه‌یت، كۆمێنته‌كانی قفڵ كردووه.
دواتریش شه‌یما لبیضی خوشكی حه‌مزه وێنه‌یه‌كی خۆی، تامر و به‌سمه‌ی ژنی له ئینستاگرام دانا، له كۆمێنتیش چه‌ندان ڕه‌خنه ڕووبه‌ڕووی شه‌یما بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كۆمێنته‌كانی قفڵ نه‌كرد و وه‌ڵامی یهكێكیانی دایه‌وه، گوتی به‌سمه سوێندی بۆ خواردووم كه بۆیه پشتگیری حه‌مزه‌ی نه‌كردووه، چونكه وای زانیوه لبنانییه نه‌ك مه‌غریبی.