بۆ جه‌ژنی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" كه ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو، خاتوونه گۆرانیبێژی دیاری عه‌ره‌بی و لبنانی نه‌وال زوغبی، گۆرانییه‌كی نوێی وه‌ك دیاری بۆ ئه‌و رۆژه ئاماده كردووه و له زۆربه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا رۆشنایی كراوه‌ته سه‌ر.
پێگه‌ی "ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، بۆ رۆژی خۆشه‌ویستی یان رۆژی ئاشقان، نه‌وال زوغبیی گۆرانیبێژ گۆرانییه‌كی به‌ناوی "لا تلعب معایا- یاریم له‌گه‌ڵ مه‌كه" تۆمار و كلیپ كردووه و بڕیاره رۆژی 14 شوبات كه بۆنه‌كه‌یه، به فراوانی بڵاوی بكاته‌وه.
گۆرانیی "یاریم له‌گه‌ڵ مه‌كه" له تێكستی خالید مه‌ریخی و میلۆدیی تهلاڵه. له‌لایه‌ن موزیكوان حیسام كامل دابه‌شكردنی موزیكه‌كه‌ی بۆ كراوه. بۆ كلیپه‌كه‌یشی ماوه‌ی دوو رۆژ له به‌یرووت كاری بۆ كراوه كه له ده‌رهێنانی وه‌لید ناسیفه.
له‌وباره‌یه‌وه زوغبی به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه زۆر دڵخۆشه به‌وه‌ی له‌و گۆرانییه‌دا كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ته‌لاڵ كردووه، له‌وه‌یش زیاتر دڵخۆشه به‌وه‌ی گۆرانییه‌كه ده‌كاته دیاریی رۆژی ئاشقان و هه‌ر له‌و رۆژه‌یشدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ساڵانه رۆژی 14 شوبات له هه‌موو دنیادا به رۆژی خۆشه‌ویستی یان ئاشقان ناو ده‌برێت و له‌و رۆژه‌دا ئاشقان گوڵی سوور پێشكه‌شی خۆشه‌ویستانیان ده‌كه‌ن.
نه‌وال جۆرج ئه‌لزوغبی كه خاتوونه گۆرانبێژێكی لبنانییه له ساڵی 1972 له دایك بووه. ئه‌و جیا له گۆرانیگوتن، ئاره‌زووه‌كانی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه، مه‌له‌كردن و یاریی تێنسه. له ساڵی 1988 كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه، به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "ستۆدیۆی هونه‌ر" له لبنان كردووه و به‌دوایدا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و بووه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی. تا ئێسته 15 ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌وه كه لێره‌دا ناوی چه‌ند ئه‌لبوومێك ده‌كه‌ینه نموونه وه‌ك "وحیاتی عندك” و”عایزه الرد” و”ماندم علیك” و”اللی اتمنیته” و”یاما قالوا” و”خلاص سامحت” و”معرفش لیه”..