ئەمەریكا مانگێكی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد

:: AM:11:09:21/11/2016 ‌

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مانگێكی دەستكردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد كە لە سەكۆی ویلایەتی فلۆریدا بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا و كاری ئەو مانگە دەستكردە دیاریكردنی پلە و پێوانەكانی كەشوهەوای سەر گۆی زەوی دەبێ، بە جۆرێك لەلایەن زاناكانەوە بە شۆڕشێك لە دیاریكردنی پلەی گەرمی و پێوانەكانی كەشوهەوای گۆی زەوی دادەنرێ.

ئەو مانگە دەستكردە بە توانایەكی زۆر بەهێزە وێنەی كوالێتی زۆر بەرز و پێوانەكردنی وردی گەردەلوول و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە نیوەی رۆژئاوای گۆی زەوی تۆمار دەكات.

هاوكات مانگە دەستكردەكە لە كاتی ئەگەری ڕوودانی كارەساتی نەخوازراو، زەنگ و ئاگەداركردنەوەی پێشوەخت دەگەیەنێت بە بنكە سەرەكییەكانی كەشناسی لەسەر گۆی زەوی، بەتایبەت لەبارەی لافاو و بوركان و گڕ تێبەربوونی دارستانەكان.

ئەو مانگە دەستكردە ناوی "جۆز ئاڕە"ە و بە وردی هەموو پێنج خولەكێك وێنەی كوالێتی یەكجار بەرزی تایبەت بە بواری كەشوهەوا و گۆڕانكارییەكانی گۆی زەوی لە ناوچەكانی باران بارین و بوركان و ئاگر و گەردەلوول و لافاو، دەگەیەنێتە سەر زەوی.

سەرچاوە/ سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د