هەیفا لە رەمەزان كارێكی نەشیاو دەكات

 
 لە ئێستاوە بۆ مانگی رەمەزانی داهاتوو،  كار بۆ درامایەكی نوێ دەكرێت كە هونەرمەندی عەرەب هەیفا وەهبی تێیدا بەشدارە، لە دراماكە رۆلی " دز" دەبینێ‌.

 لە ئێستاوە هونەرمەدانی عەرەب كەوتوونەتە خۆ بۆ ئامادەكردنی دراما و بەرنامەی تایبەت بۆ مانگی رەمەزان، چونكە وەك نەریتێكە، دراما و كارە هونەرییەكان پارەیەكی چاك دەكەن، بەهۆی كڕینی دراماكان لەلایەن كەناڵەكانەوە، داهاتێكی زۆر بۆ هونەرمەندان و كۆمپانیا هونەرییەكان كۆدەبێتەوە.

 ئەمساڵە چەندین ئەستێرە كەوتوونەتە پێشبڕكێ‌ بۆ بەرهەمهێنانی درامای تایبەت بە مانگی رەمەزان  یەكێك لەوانە هونەرمەندی لوبنانی هەیفا وەهبییە، هەیفا لە درامایەك بەشدار دەبێت بەناوی" لوح تلج"، تا ئێستا چەندین كەناڵ ئامادەییان نیشان داوە بۆ كڕینی ئەو درامایە.

دراماكە لەلایەن مەمدوح شاهین كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێت و لە ئێستادا تیمی بەرهەمەكە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ناوەڕۆكی سیناریۆكە ئاشكرا نەكردووە، تەنیا ئەوە نەبێت هەیفا وەهبی لە دراماكە رۆلی سەرەكی دەبێت و كارەكتەری دزێك دەنوێنێ‌.

هەیفا وەهبی هونەرمەندێكی لوبنانیە پێشتر چەندین كاری دراما و گۆرانی كردووە.

 سەرچاوە / ئیلاف


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل


PM:02:56:07/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 2502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌