چالاككردنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی جگه‌ر یه‌كێكه له‌و رێگه‌یانه‌ی كه مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌یش ته‌نیا به خواردنی چه‌ند خۆراكێكی به‌سوود ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
paleohacks" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمه‌ڵێك خۆراك ده‌كات كه ئه‌ندامی جگه‌ر له ژه‌هر پاك ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێت، یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته جگه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كیمیایی جیاوازی له جه‌سته‌ماندا ده‌كاته ده‌ره‌وه و ژه‌هر له جه‌سته‌دا شی ده‌كاته‌وه و رێگه ده‌گرێت له ژه‌هراویبوونی جه‌سته.
لێره‌دا باس له چه‌ند خۆراكێكی به‌سوود ده‌كه‌ین كه ئه‌ندامی جگه‌ر له ژه‌هر پاك ده‌كه‌نه‌وه:
*سیر، یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه پێكهاته‌ی گرنگی تێدایه و یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنان و چالاككردنی ئه‌نزیمه‌كان ده‌دات سیره، به‌مه‌یش جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هر، هه‌روه‌ها له ماده‌ی "كارسینۆجین" پاكی ده‌كاته‌وه، كه ماده‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ییه.
*میوه ترشه‌كان، میوه ترشه‌كانی وه‌ك "لیمۆ، پرته‌قاڵ و سندی له چه‌ندان ماده‌ی به‌سوود پێكهاتوون، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین "C" و مه‌گنیسیۆم، كه ئه‌م پێكهاتانه زۆر گرنگن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی جگه‌ر له ژه‌هر و پاراستنی له نه‌خۆشی.
*ئا‌ڤۆگادۆ، میوه‌ی ئا‌ڤۆگادۆ و گیراوه‌كه‌ی باشترین پێكهاته‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به دژه ئۆكسانه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی جگه‌ر له ماده ژه‌هراوییه‌كان و پاراستنی ئه‌م ئه‌ندامه له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها له ترشێك پێكهاتووه كه یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی ژه‌هر ده‌كات له جه‌سته‌دا.