توێژه‌رانی ژاپۆنی ڕایان گه‌یاند، پێشكه‌وتنیان له ڕێی چاندنه‌وه‌ی قژ كردووه كه زۆر خێراتره له‌وه‌ی ئێسته باوه و به چڕتریش ده‌یچێنێته‌وه و وه‌ك سه‌ره‌تای لێ دێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كۆتاهاتن به‌گرفتی كه‌چه‌ڵی، گرنگییه‌كه‌شی له‌وه‌دایه، هیچ چاره‌سه‌رێكی كیمیایی له‌گه‌ڵدا به‌كار نایه‌ت.
ئه‌م داهێنانه نوێیه‌ی توێژه‌رانی ژاپۆن دوو جۆر خانه‌ی پێست به‌كار دێن و ده‌كرێنه سه‌ر گه‌ردی بچووكی سلیكۆن و بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گی تاڵه قژه‌كانی لێ دابنرێ، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هیچ تاڵێك كه ده‌چێنرێته‌وه، هه‌ڵنه‌وه‌رێ و خه‌سار نه‌بێت.
تیمێكی پزیشكی به سه‌رپه‌رشتیی پڕۆفیسۆر جۆنجی فۆكۆدا له زانكۆی نیشتمانیی یۆكۆهاما، توانییان به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پێنج ڕۆژی، پێنج هه‌زار ڕه‌گی تاڵه‌قژ دابنێن، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێ به به‌راورد به‌و ته‌كنیكانه‌ی ئێسته بۆ چاندنه‌وه‌ی قژ باون.
ئه‌و توێژه‌رانه جارێ تا پێنج ساڵ له ژێر ئه‌زمووندا داهێنانه‌كه‌یان ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌گه‌ر زانییان له‌و ماوه‌یه‌دا قژه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌رین، ئه‌وا به ته‌واوی به دنیادا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
گرنگییه‌كی تری ئه‌م داهێنانه له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بوون و به‌هۆی ده‌رزیی كیمیایییه‌وه قژیان هه‌مووی هه‌ڵوه‌ریوه، به‌هۆی ئه‌م داهێنانه نوێیه‌وه ده‌توانرێ چاندن بۆ ئه‌وانیش بكرێ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.