حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن له وڵاتی توونس ڕووی داوه كه ژنێكی 80 ساڵی دووگیانه و ئێسته له مانگی چواره‌می دووگیانییه‌كه‌یدایه، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له جیاوازترین حاڵه‌ته‌كانی سكپڕی ئه‌ژمار كراوه.
ژنێكی توونسی 80 ساڵان ئاشكرابوو كه دووگیانه، میدیاكانی ڕاگه‌یاندن به‌دواداچوونیان بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته ده‌گمه‌نه كردووه، كه ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك ئاشكرا بووه كه ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری سیدی بۆزێد له توونس، داوای له پزیشكه‌كان كردووه ئه‌و منداڵه‌ی سكی بۆ له‌بار ببه‌ن.
به‌ڵام پزیشكه‌كان ڕێگرییان كردووه له له‌باربردنی منداڵه‌كه، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئێسته له چواره‌م مانگیدایه، له‌وانه‌یه به ئاسانی له دایك بێت و بژی، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات له‌باری ببات، ئه‌و ژنه‌ش كه‌وتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی بێنێته دنیاوه.
ئاشكرایه هێلكه‌دانی ژنان تا ته‌مه‌نی 50 ساڵی توانای منداڵ دروستكردنی هه‌یه، هه‌ندێك جاریش زووتر ئه‌و توانایه‌ی نامێنێت و دوای 40 ساڵی به دیار ده‌كه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تی ئه‌م ژنه‌ش به یه‌كێك له جیاوازترین و ده‌گمه‌نترین حاڵه‌ته‌كانی مێژوو دانرا.
وێنەکە: ژنێکی ئیتاڵی 101 ساڵە، کە پێشتر لەو تەمەنەدا هەمان حاڵەتی بەسەر هاتبوو، منداڵەکەشی بە سەلامەتی بوو.