ساڵی رابردوو 2017 له كوردستان چوار هه‌زار و 808 كه‌س تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌ندێك ئاماژه‌ی رێگریكردن و خۆپارێزی هه‌یه، "وشه" ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به نیشانه‌كان، خۆپارێزی، هۆكاره‌كانی تووشبوون و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له دكتۆر هه‌رمان سابیر نانه‌كه‌لی سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی CMCله هه‌ولێر ده‌گوازێته‌وه.
"د. هەرمان سابیر"
ئاماره‌كانی شێرپه‌نجه
رۆژی چواری كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری هه‌موو ساڵێك، تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه و چالاكیی هۆشیاری دژی نه‌خۆشییه‌كه دێته ئه‌نجامدان. ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌پێی ستانداردی دنیای ساڵانه له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س 300 كه‌س تووشی ده‌بن و به‌هۆیه‌وه هه‌شت ملیۆن كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و 14 ملیۆن كه‌سیش تووشبووی تازه‌ن. به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له كوردستان تا ئێسته بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك، 92 تووشبوو تۆمار كراوه.
به‌گشتی له دنیادا چه‌ند هۆكارێك دیاری كراون بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی شێرپه‌نجه كه بریتین له شێوازی ژیانی ناته‌ندروست و جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان، قه‌ڵه‌وی و كه‌می جووڵه‌كردن و وه‌رزش نه‌كردن، له‌گه‌ڵ خواردنی خواردنه له قوتووكراو و ئاماده‌كراو و خێراكان، هاوكات كه‌مخواردنی سه‌وزه و میوه و زیادبوونی گه‌شه‌ی دانیشتووان و زیادبوونی تێكڕای ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ پیسبوونی ژینگه.
شێرپه‌نجه چییه؟
شێرپه‌نجه بریتییه له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، هه‌موویان به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه بریتین له گه‌شه‌كردنێكی ناڕێكی خانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌بێ هیچ كۆنترۆڵێك، له‌گه‌ڵ توانای بڵاوبوونه‌وه بۆ شوێنی تری له‌ش.
خانه‌ی ئاسایی له‌شی مرۆڤ، توانای دابه‌شبوونی دیاریكراوی هه‌یه، ئه‌وپه‌ڕی ده‌گاته 50 بۆ 60 جار، پاش ئه‌و ژماره‌یه، ناتوانێ چیتر دابه‌ش بێت و گه‌شه بكات تا ده‌مرێت، هه‌رچی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یییه، ئه‌وه توانای هه‌یه زۆر له‌مه زیاتر گه‌شه بكات و دابه‌ش بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه پێی ده‌گوترێت "خانه‌ی نه‌مر"، واتا نامرێ.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خانه‌ی ئاسایی نایه‌ته گۆڕین بۆ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، ته‌نیا به بوونی ئه‌م شه‌ش خاڵانه‌ی خواره‌وه نه‌بێت:
دابه‌شبوون و گه‌شه‌كردنی خانه‌كان به‌بێ بوونی هیچ فه‌رمانێك.
به‌رده‌وامبوون له گه‌شه‌كردنی، ته‌نانه‌ت به بوونی فه‌رمانی ڕاوه‌ستان.
دووركه‌وتنه‌وه له مردنی به به‌رنامه‌ی خانه‌كان.
به‌بێ شوومار دابه‌ش ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات.
هاندانی دروستكردنه‌ی مولووله‌ی خوێن.
هێرشكردنه سه‌ر شانه‌كان و بڵاوبوونه‌وه بۆ شانه و ئه‌ندامی تر.
هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه
تا ئێسته هۆی سه‌ره‌كیی شێرپه‌نجه نه‌دۆزراوته‌وه، به‌ڵام چه‌ندان شت هه‌ن كه ده‌كرێ هۆكار بن بۆ تووشبوون به‌و ده‌رده مه‌ترسیداره.
شێرپه‌نجه له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا روو ده‌دات، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك هه‌ن، به ته‌نیا یان پێكه‌وه ده‌كرێت ببن به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه. شتێكی ئه‌سته‌مه بیسه‌لمێنیت كه هۆی سه‌ره‌كی دروستبوونی شێرپه‌نجه له كه‌سێكدا چییه، بۆ نموونه هۆی سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سیییه‌كان بریتییه له جگه‌ره‌كێشان، به‌ڵام ده‌كرێت به‌هۆی پیسبوونی ئاو و هه‌وا یان به‌هۆی بوونی تیشكدانیشه‌وه بێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه، شێرپه‌نجه ناگوازرێته‌وه له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر، ته‌نیا له چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا نه‌بێت، بۆ نموونه له كاتی چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی له‌ش.
مادی كیمیایی، ئه‌مانه هه‌ندێك ماده‌ن كه ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه، بۆ نموونه جگه‌ره، هۆی سه‌ره‌كیی تووشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی سی، ده‌م، لێو، قوڕگ، سه‌ر و مل، گه‌ده، میزڵدان، گورچیله، سورێنچك و په‌نكریاس. جگه‌ر زیاتر له 50 ماده‌ی كیمیایی زیانبه‌خشی تێدایه كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی شێرپه‌نجه.
كحوول یه‌كێكه له‌و ماده‌ی كیمیایییانه‌ی ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه، 10% شێرپه‌نجه‌كان له پیاوان و 3% شێرپه‌نجه له ژنان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردنه‌وه‌ی ماده كحوولییه‌كان، به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌كانی جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
به‌نزین ماده‌یه‌كی تره كه پێوه‌سته به تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن.
شێوازی ژیان و خواردن
جۆری خواردن، ڕێژه‌ی جووڵانه‌وه و قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی تری سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه. هه‌ندێك جۆری خواردن پێوه‌ستن به تووشبوون به هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه، بۆ نموونه، خواردنی سوور پێوه‌سته به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.
"ژه‌هری ئه‌فلا جۆری بێ"، ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر. هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه ده‌بێته هۆی جیاوازی ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌یه‌كی دیاریكراو له دوو شوێنی جیای دنیا. بۆ نموونه خه‌ڵكی ژاپۆن زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بن به‌هۆی زۆر خواردنی شتی سوور، به‌ڵام ئه‌و ژاپۆنییانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ده‌ژین، كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بن.
هه‌وكردن، هۆكارێكی تری تووشبوون به شێرپه‌نجه بریتییه له تووشبوون به هه‌ندێك جۆری ڤایرۆس، به‌كتریا یان مشه‌خۆر. بۆ نموونه ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری بی و سی، ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، ڤایرۆسی پاپیلۆما كه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان له ژن‌دا. به‌كتریا، وه‌ك به‌كتریای "ئێچ پایلۆری" كه ده‌بێت به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده. مشه‌خۆریش وه‌ك "به‌لهاریزیا" كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان.
تیشكدانه‌وه، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ئایۆنی (تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی له تیشكی خۆر) و نائایۆنی (ئه‌و تیشكانه‌ی كه به‌كار ده‌هێنرێن بۆ مه‌به‌ستی پزیشكی) ئه‌مانه ده‌بنه هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه. بۆ نموونه شێرپه‌نجه‌ی پێست و خوێن. كاریگه‌ری تیشكدان زۆر زیاتره له‌سه‌ر ئه‌و خانانه‌ی كه به‌رده‌وام له گه‌شه‌دان، بۆ نموونه پێست و خوێن.
بۆماوه‌یی، هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه هه‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆماوه‌یی، بۆ نموونه بوونی چه‌ند بازدانێك له هه‌ندێك له جینه‌كان ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یان شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
نیشانه‌كانی
كاتێك شێرپه‌نجه له سه‌ره‌تای دروستبوونیدایه، هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه، نیشانه‌كان زۆربه‌ی جار دروست ده‌بن به‌هۆی گه‌شه‌كردنی شێرپه‌نجه. نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه به زۆری به‌نده به دوو هۆكاره‌وه، جۆری شێرپه‌نجه‌كه و شوێنی شێرپه‌نجه‌كه. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه زۆربه‌ی زۆری نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه، هه‌مان نیشانه‌كانی تری نه‌خۆشیی ئاسایین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه زۆر جار ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه دوا ده‌كه‌وێ، یان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی تری ده‌درێتێ.
هه‌ندێك نیشانه هه‌ن له هه‌مان شوێن به دیار ده‌كه‌ون و خۆجێیین، بۆ نموونه شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌بێته هۆی كۆكه‌یه‌كی درێژخایه‌ن یان هه‌وكردنی سینگ، شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ده‌بێته هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆڕیی سورێنچك، قورسبوون یان ژان له كاتی خواردن و خواردنه‌وه، شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌بێته هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی قۆڵۆن، یان گیرانی قۆڵۆن، شێرپه‌نجه‌ی گون یان مه‌مك ده‌بێت هۆی دروستبوونی گرێ له‌م ئه‌ندامانه.
هه‌ندێك جار شێرپه‌نجه ده‌بێته هۆی برینداربوونی ئه‌ندامی تووشبوو، به‌مه‌ش كرداری خوێنبه‌ربوون ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر له سییه‌كان روو بدات، ئه‌وه ده‌بێته كۆكه‌ی خوێناوی، ئه‌گه‌ر له سورێنچك بێت، ده‌بێته هۆی برینداربوونی سورێنچك، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رشانه‌وه‌ی خوێناوی، ئه‌گه‌ر له میزڵدان بێت، ده‌بێته هۆی بوونی خوێن له‌ناو میز، ئه‌گه‌ر له قۆڵۆن بێت، ده‌بێته هۆی ده‌ردانی پیسایی خوێناوی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، زۆربه‌ی زۆری شێرپه‌نجه‌كان هیچ ئازارێك دروست ناكه‌ن، ته‌نیا له قۆناغه‌كانی كۆتادا نه‌بێت.
هه‌ندێك نیشانه هه‌ن كه له‌ش به گشتی ده‌گرێته‌وه، بۆ نموونه دابه‌زینی كێشی له‌ش، تا، ماندووبوونی زۆر و بێ تاقه‌تی. هه‌ندێك جار خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان جۆره هۆرمۆنێكی دیاریكراو ده‌رده‌ده‌ن، له ئه‌نجامی زۆربوونی ئه‌م هۆرمۆنه دیاریكراوه، چه‌ندان نیشانه په‌یدا ده‌بن له له‌شی كه‌سی تووشبوو.
ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه.
ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه، وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی تر به‌چه‌ند رێیه‌ك ده‌بێت.
وه‌رگرتنی مێژووی نه‌خۆشییه‌كه.
پشكنینی سه‌رجێگه.
پشكنینی تاقیگه كه ده‌كرێت پشكنینی خوێن بێت، یان سۆنار یان پشكنینی تیشكی.
له وڵاتانی پێشكه‌وتوو جۆرێك له پشكنینی تر هه‌یه كه پێی ده‌گوترێت پاڵاوتن (سكرینینگ)، ئه‌م جۆره پشكنینه ده‌كرێت بۆ چینێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه بكرێت، له ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بێ بوونی هیچ گرفتێك، ته‌نیا بۆ ده‌ستنیشانكرنی شێرپه‌نجه له قۆناغه سه‌ره‌تایییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌وه‌یه، هیچ كام له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه نابن به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه به گه‌ره‌نتی، ده‌ستنیشانكردنه‌ی شێرپه‌نجه ته‌نیا به پشكنینی شانه‌یی ده‌بێت له تاقیگه‌كان.
خۆپاراستن له تووشبوون به شێرپه‌نجه
70 - 90%ی هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه باوه‌كان ده‌كرێت خۆمانی لێ بپارێزین، بۆ نموونه:
گۆڕانكاری له شێوازی ژیانی كه‌سیی
خواردنی ته‌ندروست، چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به كورتییه‌كه‌ی سه‌وزه و میوه، ماسی، دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو باشن بۆ خۆپارێزی له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له گۆشتی سوور، چه‌وری ئاژه‌ڵی، خواردنی سوێر، هه‌روه‌ها شه‌كر.
وازهێنان له جگه‌ره و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنه‌ی جگه‌ره‌ی لێ دێته كێشان.
وازهێنان له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كحوول
وه‌رزشكردن، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه وه‌رزش له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پێویسته، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره.
دابه‌زاندنی كێشی له‌ش
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی سێكس
چاره‌سه‌ركردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا
چاره‌سه‌ركرنی كه‌می ڤیتامین دی، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ی ده‌رخستووه كه كه‌می ڤیتامین دی پێوه‌سته به سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێك جۆر له شێرپه‌نجه.
كوتان، بۆ نموونه كوتان دژی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری بی، ده‌بێته هۆی تووش نه‌بوون به‌و جۆره نه‌خۆشییه، به‌مه‌ش ڕێ ده‌گیرێ له شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، كوتان دژی ڤایرۆسی پاپیلۆما ده‌بێته هۆی تووش نه‌بوون به‌و جۆره ڤایرۆسه له ملی منداڵدانی ژنان، به‌م جۆره ده‌بێته هۆی ڕێگریكردن له تووشبوون به شێره‌په‌نجه‌ی ملی منداڵدان.
چاره‌سه‌ری
چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌وه‌ستێته سه‌ر زۆر هۆكار، له‌ناویاندا جۆری شێرپه‌نجه‌كه، شوێنی شێرپه‌نجه‌كه و قۆناغی شێرپه‌نجه‌كه.
بێگومان چه‌ندان پسپۆڕ به‌شداره له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، له‌ناویاندا پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری، پسپۆڕی گرێ، پسپۆڕی ده‌روونی، پسپۆڕی تیشك، كارمه‌ندی ته‌ندروستی پسپۆڕ له بواری گرێ و چه‌ندان كه‌سی تر.
به گشتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بریتییه له:
نه‌شته‌رگه‌ری، تا ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی له بواری پزیشكیدا هه‌یه، بۆ زۆربه‌ی زۆری شێرپه‌نجه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری تاكه ڕێیه بۆ چاره‌سه‌ری.
چاره‌سه‌ری كیمیایی، ده‌كرێت پێش یان له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری یان دوای نه‌شتگه‌ری بكرێت
به گشتی چاره‌سه‌ری كیمیایی هه‌موو ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌یییانه ده‌كوژێت كه له كه‌سی تووشبوودا هه‌ن.
چاره‌سه‌ری تیشكی، ده‌كرێت پێش یان پاش نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت.
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان