وێنە.. خۆشەویستەكەی رۆناڵدۆ لەگەڵ مندڵەكانی یاری دەكات

:: PM:12:06:08/02/2018 ‌

جۆرجینا رۆدریگیز لە وێنەیەكدا لەگەڵ 3 منداڵە نوێیەكەی خۆشەویستەكەی ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریال مەریدی ئیسپانی دەركەوت.

جۆرجینا /24 ساڵ/ نوێترین وێنەی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) لەگەڵ هەرسێ منداڵە نوێیەكەی رۆناڵدۆ بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەون خەریكی یاریكردنن.

رۆناڵدۆ خاوەن 4 منداڵە، گەورەكەیان ناوی جۆنیۆرە و تەمەنی 7 ساڵانە، دوو منداڵەكەی تریشی بناوی ئێڤا و ماتیۆن كە تەمەنیان نزیكەی ساڵێكە، لەگەڵ منداڵەكەی تری بەناوی ئەلانا مارتینایە كە چەند مانگێك پێش ئێستا لە جۆرجینای خۆشەویستی لە دایك بوو.

جێی باسە رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بە یەكێك لە ناودارترین ئەستێرەكانی تۆپی پێی دادەنرێ و خاوەن هەوادارێكی گەورەیە لەسەر ئاستی جیهان، دوای جیابوونەوەشی لە ئەرینا شایكی نمایشكاری رووسی، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینا دانا و ئێستاش بەیەكەوە لە ماڵەكەیان لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا ژیان بەسەر دەبەن.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م