له یه‌كێك له باڕه‌كانی شاری لاس ڤێگاز له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤ كار بكات، رۆبۆتیان داناوه بۆ دروستكردنی كۆكتێل و خزمه‌تكردنی شوێنه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
transforcandy" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له باڕه‌كانی شاری لاس ڤێگاز ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند زانایه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند رۆبۆتێك ئه‌نجام دا بۆ كاركردن له بواری جیاجیادا، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بیرۆكه‌ی دانا كه رۆبۆته‌كانی له بواری فرۆشیاری و دروستكردنی خواردن و خوارنه‌وه‌دا كار بكه‌ن.
بۆیه له ئه‌نجامدا كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه هه‌ستا به دروستكردنی چه‌ند رۆبۆتێك كه بتوانن كار بكه‌ن له دووكان و شوێنی فرۆشتنی كاڵاكان، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره په‌ره‌ی سه‌ند تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌ند باڕێك له شاری لاس ڤێگاس داوای ئه‌م جۆره رۆبۆتانه‌یان كرد كه ئه‌م كۆمپانیایه بۆیان دروست بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری یه‌كێك له باڕه‌كانی شاری لاس ڤێگاز ده‌ڵێت، ئه‌م رۆبۆتانه به شێوه‌یه‌كی چالاك و كارا كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م رۆبۆتانه سه‌رنجی گه‌شتیاران ڕاده‌كێشن و وا ده‌كه‌ن كه باڕه‌كان خه‌ڵكی زیاتری بۆ بڕوات.