بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كاتێكی خۆش و شادی به‌ڕێ بكه‌ن، و كه‌متر تێچووی دارایی خه‌رج بكه‌ن له مانگی ههنگوینیتان، باشترین و خۆشترین شوێن وڵاتی ئێندۆنیزیایه كه زۆرترین شوێنی گه‌شتیاری لێیه و ده‌توانی به ئارامی ئه‌و مانگه به‌سه‌ر به‌رن.
خۆشترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بریتین له: (مۆنۆمنێتی نه‌ته‌وه‌یی له جاكارتا - وێستگه‌ی گامبیر له جاكارتا - سه‌مای ئێندۆنیزی - تاوه‌ری ڕوما - په‌رستگای چینی له ئێندۆنیزیا - پونكا جایا، به‌رزترین لوتكه‌ی ئێندۆنیزیا - مزگه‌وتی ئاگونگ له سومارتا - كێڵكهی برنج له ئێندۆنیزیا - جاكارتای پایته‌خت له شه‌ودا).
ئێندۆنیزیا، وڵاتێكه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئێندۆنیزیا 17.508 دوورگه له خۆ ده‌گرێت و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته نزیكه‌ی 238 ملیۆن كه‌س، چواره‌م وڵاتی دنیایه له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامییه كه زۆرترین ژماره‌ی موسڵمانان له خۆ ده‌گرێت، پایته‌خته‌كه‌ی جاكارتایه و سنووری وشكانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاپوا گینێی نوێ و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و مالیزیادا هاوسنووره، و وڵاته‌كانی تری ده‌وروپشتی سینگاپور و فلیپین و ئوسترالیا و زه‌ویه هیندییه‌كانه.