ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌وه‌ی له‌و پارچه ڤیدیۆیه نیشاندراوه 10 له جوانترین گۆڵه‌كانی مێژووی یاریكردنی یاریزانی ناوداری دنیا " ده‌یڤد بێكام"ه، كه تا ئێسته‌ش شێوازی تۆمار كردنی گۆڵه‌كانی بۆته جێی سه‌رسوڕمانی ڕاهێنه‌ران.
ده‌یڤد بێكام یاریزانێكی ئینگلیزه، له دایكبووی دووی ئایاری ساڵی 1975، بێكام له پێشوودا یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلته‌را كردووه وێڕای یاریكردنیشی بۆ یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی، و لۆس ئه‌نجله‌س گالاكسی ئه‌مه‌ریكی و پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی. نابراو یه‌كێكبوو له یاریزانه ئه‌زموونداره‌كانی دنیا تۆپی پێ، بێكام به جێبه‌جێ كردنی لێدانه جێگیره‌كانی وه‌ك، لێدانی گۆشه (كۆڕنه) و لێدانی ناڕاسته‌وخۆ ناسراو بوو.
ئه‌و له زۆربه‌ی كاته‌كان سێ ژماره‌ی ده‌پۆشی، ئه‌وانیش:- 7 و 10 و 23 بوون. بێكام له ئایاری ساڵی 2013 به فه‌رمی وازی له یاری تۆپی پێهێنا ئه‌مه‌ش دوای 20 ساڵ له‌م پیشه‌یه، له‌م ماوه‌یه‌شدا توانی 19 خه‌ڵاتی جیاجیا به‌ده‌ست بهێنێت.
بێكام له ساڵی 1999 دووه‌می خه‌ڵاتی بالۆن بوو، هه‌روه‌ها دووجاریش بووه‌ته دووه‌می خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. له‌ساڵی 2004 ناوی له‌لایه‌ن پێلیه هێنرا له ناو لیستی باشترین 100 یاریزانی زیندوو دانرا.