مه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له وه‌رزشه به‌سووده‌كانی بۆ ڕاگرتنی چالاكی جه‌سته، هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاری جه‌سته‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت كێشی زیاده‌ى جه‌سته‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌نجان له ئێسته‌دا خۆیان به ترسناكترین و سه‌یرترین جووڵه فڕێده‌ده‌ن بۆ ناو ده‌ریا و ڕووباره‌كان.
له‌م پارچه ڤیدیۆی خواره‌وه‌دا ترسناكترین و سه‌یرترین ئه‌و بازدانه‌ی مه‌له‌وانه‌كان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوریش و كچ ده‌یكه‌ین تۆمار كراوه، كه له هه‌ندێكیاندا گه‌نجان وه‌ك سه‌ركێشیه‌ك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ته‌نها بۆ خۆشی و تۆماركردنی یهدگاری ئه‌م كاره‌یان كردووه.
بیرتان نه‌چێت به‌رده‌وام پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به كردنی مه‌له چونكه مه‌له‌كردن وه‌رزش و جوڵه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سووده‌كانی مه‌له‌كردن ئه‌وه‌یه كه هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌ت ده‌جوڵێنیت و راهێنان به‌هه‌موو ماسوولكه‌كانی جه‌سته‌ت ده‌كات و جه‌سته‌ت به‌هێز ده‌كات.