ئوم کەلسووم یان سوومەیه کە بە (کەوکەب ئەلشەرق) ناسراوە، له ناوه‌ندى هونه‌رى عه‌ره‌بى و مێسڕى، بەناوبانگترین و گەورەترین گۆرانیبێژە لە جیھانی عەرەبیدا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێوەندییەکی باشی ھەبووە لەگەڵ گەورە دەسەڵاتدارەکانی وڵاتەکەی، هه‌ندێك كات به‌و هۆیه‌وه خانمه سیخوڕه‌كه‌یان پێده‌گوت و له‌و بڕوایه‌دابوون ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌رهه‌مى ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه.
ئوم كه‌لسووم لە نیوەی تەمەنیدا ویستویەتی بچێتە حەج، بەڵام جه‌مال عبدولناسڕى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاتى میسڕ ڕێگەی پێ نەداوە.
ئوم کەلسووم ناوی تەواوی فاتیمە ئیبڕاهیمە، لە 30ی كانوونى یه‌كه‌مى ساڵی 1898 لە گوندی تەمای ئەلزەھایرە سه‌ر به پارێزگای دەقهەلییە له وڵاتى میسڕ لە بنەماڵەیه‌کی ئاینپەروەر لەدایک بووە کە باوکی بانگبێژی مزگەوتی گوندەکەی خۆیان بووە، یەکەم کاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره لە شەوێکی ڕەمەزاندا بوو لە یادی ئیسڕا و میعراجدا، له ساڵی 1916 پێشكه‌شى كرد و دواتر ناوبانگى بڵاو بوویه‌وه.
لە ساڵی 1922 ئوم کەلسووم دەچێتە قاھیرەی پایتەختی میسڕ و بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 1926 دەچێتە سەر تەختی شانۆ و گۆرانی دەڵێت، پاش تۆمارکردنی دەیان بەرھەمی گۆرانی و مۆسیقا و فیلم و نواندن دواجار لە مێژووى نۆى شووباتى ساڵی 1975 لە قاھیرەی پایتەختی میسڕ، لە تەمەنى 77 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه.
ئوم کەلسووم، جگه له‌وه‌ى یه‌كێك بووه له‌و گۆرانیبێژانه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه هونه‌رمه‌ندێكى سینه‌مایى باشیش بووه و به‌شدارى چه‌ندان فلیمى سینه‌مایى كردووه له‌وانه‌یش: (ویداد له ساڵى 1935 - نه‌شید ئه‌مه‌ل له ساڵى 1937 - ده‌نانیر له ساڵى 1939 - عایده له ساڵى 1942 - سەلامە 1944 - فاتیمە له ساڵى 1948).
گۆرانییه‌كانى جگه له‌وه‌ى ئه‌وه‌نده زۆرن ناژمێردرێن و تا ئێسته ئامارێكى ڕاست له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه ئه‌لبوومه‌كانى بریتین له : (ئوم کەلسووم (فات میعاد) لە ساڵی 1968 - ئوم کەلسووم به‌عید عه‌نه‌ك + مه‌وال (ئاهەنگی سینەما لە کۆشکی نیل له ساڵى 1966 - ئوم کەلسووم غه‌نی لی شوه‌یا لە فی لمی سەلامە له ساڵى 1944 ).
بۆ ڕێزگرتن و كۆكردنه‌وه‌ى و ئه‌رشیفكردنى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى ڕۆژى 23ی نیسانى ساڵى 2015 ئەکاونتی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بى ئوم کەلسووم و عەبدولحەلیم حافز لە تویتەر كرایەوە، کۆمپانیای مەزیکای هونەری، هەستا بە کردنەوەی دوو ئەکاونتی تایبەت و سه‌رپه‌رشتى ئه‌ركى گشتى كاره‌كه‌ى بۆ ته‌واوى ته‌مه‌ن گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
کۆمپانیایەکە ژیاننامە و بەرهەمەکانی ئەو هومەرمەندانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوە، لە پەیامێکیشیدا کە ئەم کۆمپانیایە بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت:" مەبەستمانە نەوەی نوێ ئەم دوو هونەرمەندە گەورەیە بناسن".
لە ئەکاونتی تایبەتی ئوم کەلسوم لە تویتەر نووسراوە، لە ماوەی نێوان ساڵانی 1898 و 1957 ژیاوە، هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی میسرییە و لە سەدەی بیست لە نیشتمانی عەرەب ناوبانگی دەرکردووە و ناسناوی کەوکەبی شەڕق و خانمی گۆرانی عەرەبی هەیە.
ناخۆشترین ڕووداو كه تاكو ئێسته وه‌ك په‌ڵه‌یه‌ك به‌سه‌ر به‌رپرسانى هونه‌رى ئه‌و وڵاته‌وه مابێته‌وه ڕێز نه‌گرتن بووه له ژیانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده، چونكه به هه‌ژارى مردوو و هۆكارى مردنه‌كهی‌شى هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه‌یان پێ كردووه به‌هۆى نه‌خۆشى و نه‌بوونى پاره بۆ چاره‌سه‌ركردنى واى كردووه نه‌خۆشییه‌كه‌ى زیاتر ته‌شه‌نه بسێنێت و دواجار كۆتایى به ژیانى بێنێت.
ماڵەکەی تاوەکو ئێسته‌یش لە گوندەکەی پارێزراوە، وەک شوێنێکی کەلەپووری له‌لایه‌ن بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە پارێزگاری لێ دەکرێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك كه له ماڵى ئه‌ستێره‌یه‌كى جیهانى ناچێت.
"وشه" لە 43 هەمین ساڵ ڕۆژی کۆچکردنیدا وێنەی ئەو ماڵەی تێیدا ژیاوە بڵاو ده‌كاته‌وه، ئوم کەلسووم جگە لەوەی گۆرانیبێژێکی دیاری عەرەبی بووە، بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە تاوەکو ئێسته‌یش گوێگری زۆری هەیە و ژیانی ئەو هونەرمەندە چەند جارێک کراوە بە فیلم، گۆرانییەکانیشی لەلایەن بەشێک لە هونەرمەندە عەرەبەکان گوتراوەتەوە.
وه‌ك له‌وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئەو ماڵەی ئوم کەلسووم تێیدا ژیاوە شەقام و گەڕەکەکانی پارێزراوە و بەشێک لە کەرەستەکانی ئەو هونەرمەندە و خانەوادەکەی لەو ماڵەدا بوونی هەیە، وەک کەلەپووری بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە پارێزگاری لێدەکرێت.
ئوم كه‌لسووم یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى داهێنه‌رى زۆر هه‌نگاوى بوارى هونه‌رى بووه بۆنموونه، یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه له‌ناو عه‌ره‌بدا له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆ به چه‌ند سه‌عات گۆرانى گوتووه كه هه‌ندێك ئه‌كادیمیاى گۆرانیبێژى پێى ده‌ڵێن مامۆستاى ئۆپێراى عه‌ره‌بى.
تاكه هونه‌رمه‌ندى ئافره‌تى عه‌ره‌ب بووه قورئانیشى خوێندۆته‌وه و ده‌نگه‌كه‌ى تۆمار كردووه و بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئەم ڤیدیۆیه‌ى خوارەوە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانە بە دەنگی ئوم کەلسووم کە لە شێوەی عەبدولباست عەبدولسەمەد و مەنشاوی دەیخوێنێ.