ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆی شوبات، زیاتر له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك ورده‌كاری كوشتنی پۆلێك گه‌نجی شارۆكه‌ی خانه‌قین یان ڕاگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه هێرشه‌كه ئه‌نجامداروه و دۆخى ته‌ناهى شاره‌كه به‌یه‌كجارى تێك چووه.
سه‌لام ئیسماعیل، یه‌كێك له كه‌سی نزیكی قوربانیه‌كان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو كۆمه‌ڵێ گه‌نجی خه‌ڵكی خانه‌قین له‌به‌رده‌م دوكانه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كوژران، من ئامۆزایه‌كمی تێدایه له‌گه‌ڵ هاورێكانی تا دره‌نگانی شه‌و له بازاڕ ده‌مێننه‌وه بۆبه‌سه‌بردنی كاته‌كانیان، ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه به چه‌كێكى جۆرى ڕه‌شاش بووه به ئۆتۆمبیڵێكى جام ڕه‌ش ئه‌م كاره كراوه.
ڕائید یوسف داراخان، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قین، ته‌نها هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكردوه و به هۆكاری ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌دان زانیاری زیاتری نه‌دركاند، ته‌نها گووتى: "سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان كوردن و له‌هۆزی زڕگوشن".
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قائیمه‌قامی شارۆكه‌ی خانه‌قین، به "وشه" ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ڕوویداوه، زانیاریه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن چه‌كداره ته‌قه‌ره‌كه‌كان چوار كه‌س بوونه".
"وشه" دوا ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین بۆ ڕووداوه‌كه‌ى دوێنێ شه‌و بڵاو ده‌كاته‌وه كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ی كوژراوه‌كان چۆته 9 كوژرا و 2 بریندار.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی