بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به مه‌به‌ستى دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی كوردستان، ده‌رگه‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كوتێت و به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه"، تا ئێسته گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ى گۆڕانیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، چاودێرانى سیاسی ده‌ڵێن "گۆڕان ده‌زانێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگى كه‌م دێنێت، بۆیه نایه‌وێت به‌ته‌نیا به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان بكات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه بۆ دانانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، به‌ڵام لایه‌نه‌كان له ئێسته‌وه كه‌وتوونه‌ته خۆئاماده‌كردن و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌هۆى كێشه ناوخۆیییه‌كانى و كۆچى نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیه‌وه، ده‌ترسێ له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا ده‌نگه‌كانى كه‌م بكات، ئه‌وه واى له‌و حزبه كردووه به‌دوای هێزى تردا بگه‌ڕێت تا به لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان نه‌كه‌ن.
سه‌لیم كۆیى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داوای گۆڕان بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌ڵ جارێ هیچ به‌رچاوڕوونییه‌كى نییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن ده‌بن، ئایا ده‌كرێن یان دوا ده‌خرێن.
كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و گۆڕان، لیستێكى هاوبه‌شیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پێك هێناوه.
ئیسماعیل عوسمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵ به"وشه"ـى گوت، "كۆمه‌ڵ تا ئێسته ته‌نیا بڕیارى ئه‌وه‌یه به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم بكات و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك هاوپه‌یمانێتى نه‌كات، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانێتییه‌ك ئاسایییه و شایه‌نى گفتوگۆیه."
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی كوردستان جگه له حزبه‌كانى پێشتر، هه‌ریه‌كه له لیستى نه‌وه‌ى نوێ كه له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات به‌شدارى ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ڕه‌سمى داواى له به‌رهه‌م ساڵح كردووه به یه‌كه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم بكه‌ن و به‌رهه‌م ساڵح گوتوویه‌تى گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد، "هاوپه‌یمانى ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به یه‌ك لیست به‌شدارى ده‌كات كه كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانى به یه‌ك لیست به‌شدارى بكه‌ن، به‌ده‌ر له‌وه ناچێته ناو هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه."
به بڕواى چاودێرانى سیاسى، كێشه ناوخۆیییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و نه‌مانى نه‌وشیروان مسته‌فا، كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و حزبه‌ى مسۆگه‌ر كردووه، بۆیه نایانه‌وێ به‌ته‌نیا به‌شدارى هیچ هه‌ڵبژاردنێك بكه‌ن.
یه‌حیا ئه‌حمه‌د مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و چاودێرى سیاسى به"وشه"ـى گوت، "نه‌مانى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و حزبه‌ى ته‌واو خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، چونكه به‌شى زۆرى ده‌نگه‌كانى ئه‌و حزبه بۆ نه‌وشیروان سمته‌فا بوو نه‌ك كه‌سى تر، بۆیه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و حزبه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌م ده‌كه‌ن."
ئاماژه‌ی دا، "سروشتى خه‌ڵك وایه، سه‌ره‌تا سه‌ركرده ده‌بینێت ئینجا به‌رنامه و حزبه‌كه، ئێسته گۆڕان بێ سه‌ركرده‌یه، باڵباڵێن و كێشه‌ى ناوخۆیى هه‌یه، هه‌ڵوێسته‌كانى دوو ساڵى ڕابردووى جێى پرسیارن".
"ئه‌گه‌ر حزبێك له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌شداریى بكات به یه‌ك لیست، لانیكه‌م گۆڕان ده‌توانێت كه‌مێك له شكستى ده‌نگه‌كانى به‌هۆى یه‌ك لیستییه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نى تردا بشارێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانى تریش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن و ئه‌سته‌مه بچنه هاوپه‌یمانێتییه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان". یه‌حیا ئه‌حمه‌د واى گوت.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌رچه‌نده دژى هاوپه‌یمانێتى نییه، به‌ڵام ڕه‌تى ده‌كاته‌وه داوایان له هیچ لایه‌نێك كردبێت تا به یه‌ك لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیى گۆڕان بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، بڕیارى هاوپه‌یمانێتیی له ده‌ست جڤاتى نیشتمانیدایه و به‌بێ بڕیارى جڤات ئه‌و كاره ناكرێت، تا ئێسته‌یش جڤات ئه‌و بڕیاره‌ى نه‌داوه، بۆیه هیچ هه‌وڵێكیش له‌وباره‌یه‌وه نه‌بووه.
زیاتر گوتى، "هاوپه‌یمانێتى و یه‌ك لیستى به‌لاى گۆڕانه‌وه ئاسایییه وه‌ك چۆن بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كراوه، به‌ڵام تا ئێسته گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه له ناوخۆى خۆیدا گفتوگۆى نه‌كردووه."
سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال