چوار ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی پڕۆژه‌یاسای به"پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه" له‌لایه‌ن نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق تێپه‌ڕ بوو، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و شاره ته‌نیا به‌ناو پارێزگایه و كاره‌كانی كارگێڕى و پڕۆژه و یه‌كه ژمێریارییه‌كانی له دۆخی پێش پارێزگابووندان.
دواى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى له نێوان یه‌كێتى و گۆڕان، پۆستى پارێزگار و قایمقامى هه‌ڵه‌بجه دوو ساڵ به دوو ساڵ له نێوان هه‌ردوو حزب دابه‌ش كرا، به‌ڵام دواى چوار ساڵ، هێشتا 13 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و زیاتر له 50 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و بودجه‌ى تایبه‌ت به‌و شاره، چاره‌نووسیان نادیاره.
سه‌ربه‌ست حه‌سه‌ن هاووڵاتییه‌كى هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز پارێزگایه، چوار ساڵه حكوومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند نه‌یانتوانیوه كارێك بكه‌ن دڵى كه‌سوكارى شه‌هیدان و هاووڵاتییانى ئه‌م شاره خۆش بكه‌ن .
حه‌سه‌ن نیگه‌رانه له‌وه‌ی له شاره‌كه‌ی ته‌نیا پارێزگار دانراوه و له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا نه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى، نه بودجه و نه یه‌كه‌ى ژمێریارى له شاردا نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه دووپاتی ده‌كاته‌وه "هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز پارێزگایه".
هه‌ڵه‌بجه ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له كوردستان و دنیادا، به‌هۆی ئه‌و كیمیابارانه‌ی له 16ی ئادار/مارسی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه به‌سه‌ریدا كرا و پێنج هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و هه‌زارانی تر بریندار و ئاواره بوون.
كاوه شێخ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه هۆكاره‌كانی سستی به پارێزگابوونی شاره‌كه‌ی ده‌خاته روو به‌وه‌ی كه دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه، "عێراق به‌هۆی ته‌نگژه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، هاوكات تێڕوانینی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پارێزگاكه و پشتگوێخستنی پرۆسه‌ی به پارێزگاكردنه‌كه و كێشه سیاسییه‌كان و زاڵبوونی بیری حزبایه‌تی"، هه‌نگاوه‌كانی خاو كرده‌وه بۆ خراپترین ئاست. بۆیه وه‌ك ئه‌و بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، "به‌غدا باش ده‌زانێت ئه‌م پارێزگایه بێ كه‌سه له ناوخۆدا".
شێخ عه‌لی گوتی k"حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌ك به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو له ماوه‌ی چوار ساڵدا یه‌ك جاریش به‌دواداچوونی بۆ گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له به‌غدا نه‌كردووه، بۆیه به‌غدا هێنده‌ى تر هه‌ڵه‌بجه‌ى پشتگوێ خستووه".
"لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هۆی ململانێ حزبییه‌كانیان و نه‌شكاندنی قسه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر یه‌كتر، گورزێكی وایان له هه‌ڵه‌بجه وه‌شاندووه به‌چه‌ند ساڵێكی تریش قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستچوونی ماوه‌ی ڕابردوو ناكرێته‌وه، ناخۆشتر ئه‌وه‌یه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك خۆی به كه‌مته‌رخه‌م نازانێت، بگره بیاندوێنه قه‌رزارباریش ده‌بیت". جێگری پارێزگار وای گوت.
له به‌رانبه‌ردا عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكى فراكسیۆنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق،بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك نوێنه‌رانى كورد به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه ئه‌و پرسانه‌ى هه‌ڵه‌بجه پێوه‌ندییان به به‌غداوه هه‌یه جێبه‌جێ بكرێن، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه و پێدانى تابلۆى ئۆتۆمبێل و پاسپۆرت و به‌ره‌سمى ناساندنى ده‌روازه‌كانى ئه‌و سنووره و ناردنى به‌شه بودجه و نه‌وت، به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌و، "به‌غدا نایه‌وێت ئه‌و پارێزگایه بكه‌وێته سه‌رپێ و رێز له خوێنى شه‌هیدانى ئه‌و شاره ناگرێت، تا ئێسته‌یش بودجه‌ى بۆ دیارى نه‌كردووه".
كه‌ره‌م دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام فشاریان دروست كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵادارانى عێراقیش به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان فه‌شه‌ل به سه‌ركه‌وتنه‌كانى كورد بێنن، بۆیه گرنگى به هه‌ڵه‌بجه ناده‌ن".
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڕٍه‌حمان عه‌بدوڕه‌حیم وه‌زیری ژینگه‌ی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه هۆی یه‌كه‌م بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی به پارێزگابوونی شاره‌كه خاو ببنه‌وه، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه، "هیچ كام له لایه‌نه‌كان هاوكاری حكوومه‌ت نه‌بوون بۆ پرسی هه‌ڵه‌بجه".
"سه‌رۆكی حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگره‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی كاره كارگێڕی و یاسایییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام حزبه‌كانی ئه‌وێ خۆیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان تا ئه‌م ساته‌یش رێك نه‌كه‌وتوون". وه‌زیره‌كه وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه لیژنه‌كه‌ی ئه‌وان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاری خۆی به‌بێ كه‌موكورتی كردووه، به‌ڵام هه‌رخۆی ده‌ڵێ "حكوومه‌تیش له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له بارودۆخێكی خراپدایه، بۆیه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كار بكات بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه و چه‌ند كارێكی گرنگی پارێزگاكه".
لای خۆیه‌وه سه‌باح حه‌مه‌ئه‌مین شاره‌زای كارگێڕى بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه گرنگه‌كان بكاته‌وه، چونكه ئه‌وانه پێویستیان به بودجه‌یه‌كى زۆر نییه وه‌ك پڕۆژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌كجارى كاره كارگێڕییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه نه‌مرن و له جووڵه نه‌وه‌ستن".
هه‌ڵه‌بجه 83/كم باشوورى خۆرهه‌ڵاتی سلێمانى/ له ساڵى 1898 بووه به پارێزگا و له 31/12/2013شدا حكوومه‌تى عێراق واژووى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى به پارێزگابوونى كرد كه ناوه‌ندى شاره‌كه و شاره‌دێكانى خورماڵ، بیاره، به‌مۆ و سیروان له‌خۆ ده‌گرێت و ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى زیاتر له 120 هه‌زار كه‌سه.
هه‌ڵه‌بجه- سه‌لام هانه‌دنى