به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی و دابه‌زینی ئاستی دارایی خه‌ڵك له سێ ساڵی رابردوودا، زانكۆ و قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان له‌ژێر گوشاری حكوومه‌ت، كرێی خوێندنیان به رێژه‌ی 10 تا 15% كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵیش كه دۆخی دارایی خه‌ڵك خراپتر بووه، داوای داشكانی تر ده‌كرێ.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی قوتابخانه، په‌یمانگه و كۆلێژه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت له په‌ره‌سه‌ندندان و به‌شێكی به‌رچاو له قوتابییه‌كانی كوردستان روویان له قوتابخانه و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان كردووه.
كه‌رتی په‌روه‌رده له كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی تر له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی خه‌ڵك گه‌شه‌ی سه‌ند و حكوومه‌تیش رێخۆشكه‌ر بوو بۆ په‌ره‌پێدانی، چونكه دواجار سوودی بۆ حكوومه‌تیش هه‌بوو و ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌رشانی حكوومه‌ت لابرد. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌رته نه‌بووایه، حكوومه‌ت هه‌ر ده‌بوو خوێندنگه و زانكۆی نوێ دروست بكات.
له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانیشدا كه‌رتی په‌روه‌رده زیاتر له كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و وه‌رزش و هونه‌ر بایه‌خی پێ درا و تا سه‌ره‌تای ساڵی 2017 سه‌رووی 1.50%ی سه‌رجه‌م پشكی وه‌به‌رهێنانی به‌ركه‌وت.
له ماوه‌ی 10 ساڵدا له كۆی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی 47 ملیار دۆلاری كوردستان، به قه‌باره‌ی 712 ملیۆن دۆلار له كه‌رتی خوێندن و فێركردن وه‌به‌رهێنان كراوه كه 231 ملیۆن دۆلاری له هه‌ولێر، 437 ملیۆن دۆلاری له سلێمانی، 43 ملیۆن دۆلاری له دهۆك بووه. كه‌رتێكی وه‌ك كشتوكاڵ 682 ملیۆن دۆلاری پێ بڕاوه كه كه‌متره له كه‌رتی خوێندن.
تا ساڵی 2014 خه‌ڵك به لێشاو منداڵه‌كانیان بۆ خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان ده‌نارد. باشتربوونی خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان له چاو خوێندنگه حكوومییه‌كان له لایه‌ك و گرنگیدان به زمانی ئینگلیزی و زمانه‌كانی تر له‌و قوتابخانانه هۆكار بوو له‌وه‌ی خه‌ڵك منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌م قوتابخانانه بنێرن.
له‌و كاته‌وه كه ته‌نگژه‌ی دارایی رووی له كوردستان كردووه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كراوه‌ته‌وه. به‌شێك له هاووڵاتییان به ناچاری منداڵه‌كانیان له خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان ده‌رهێناوه و بۆ خوێندنگه حكوومییه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه، به‌شێكی تریش له درێژه‌دانی خوێندنی منداڵه‌كانیان له ژێر گوشار و قه‌رزدان.
هه‌ژار عوسمان كه به ناچاریی كوڕه ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌كه‌ی بۆ قوتابخانه‌ی حكوومی گواستووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، خۆزگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه منداڵه‌كه‌م له قوتابخانه‌ی حكوومی دابنایه، چونكه سیسته‌مه‌كه‌یان هه‌ندێك جیاوازه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای نییه تا كۆتای خوێندن كرێی خوێندنی منداڵه‌كانی بدات، وا باشه هه‌ر بۆ قوتابخانه‌ی حكوومی بنێرێت نه‌ك دوای دوو ساڵ سه‌ر له منداڵه‌كه‌شی بشێوێنێت.
پێشتر بۆ سووككردنی كرێی خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری دا كرێی ساڵانه له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو دابه‌زێنێت، به‌ڵام هێشتا كرێی خوێندن به‌رزه.
ئه‌گه‌ر قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌مێك ئاستیان باش بێت، ئه‌و كرێی ساڵانه‌یان له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نییه، جگه له خه‌رجییه‌كانی خواردن و جلوبه‌رگ و هاتوچۆ و ئه‌گه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كه‌ش به‌رزتر بێت، ئه‌وا قسه له دۆلار ده‌كرێت و له سه‌رووی سێ هه‌زار و 500 دۆلار كرێی خوێندن وه‌رده‌گیرێت و له هه‌ندێك قوتابخانه شه‌ش هه‌زار دۆلاریش تێپه‌ڕ ده‌كات.
شوكریه ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه به ته‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده كۆببنه‌وه و هه‌وڵی دابه‌زاندنی كرێی خوێندن بده‌ن، چونكه دۆخی دارایی خه‌ڵك له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵانی پێشوو زۆر خراپتر بووه. ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێت "چاومان له‌وه‌یه رێژه‌ی دابه‌زاندنی كرێی خوێندن بگه‌یه‌نن به 20%، كه پێشتر له قوتابخانه‌كان به رێژه‌ی 10% و له زانكۆكان به رێژه‌ی 15% دابه‌زێنرابوو".
جێی باسه ئه‌و رێژه‌یه‌ی ساڵی رابردوو بۆ كرێی خوێندن به‌رز كرایه‌وه، له‌لایه‌ن زۆر له قوتابخانه و زانكۆكان فێڵی تێدا كرا و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا. كرێی خوێندن به‌شێكی هی خوێندنه‌كه‌یه و به‌شێكی تری پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری وه‌ك هاتوچۆ و خواردن و جلوبه‌رگ هه‌یه. به‌ڵام قوتابخانه‌كان داشكانیان ته‌نیا له كرێی خوێندنه‌كه‌دا كرد و هه‌ندێكیشیان به‌ر له بڕیاره‌كه كرێكه‌یان به‌رز كرده‌وه و دواتر كه بڕیاره‌كه ده‌رچوو، وه‌ك خۆی لێ هاته‌وه و مه‌به‌سته‌كه‌شیان هه‌ر ئه‌وه‌بوو كرێكه‌یان كه‌م نه‌كرێته‌وه.
له قوتابخانه‌كان و باخچه‌ی ساوایان كه ژماره‌یان به خێرایی له زیادبووندایه، هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه به ته‌واوی رێكیان بخات. باوكی یه‌كێك له قوتابییه‌كان ده‌ڵێت كاتێك بڕیار درا رێژه‌ی 10%ی كرێ كه‌م بكرێته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌كه له كرێی گشتی نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نیا له كرێی خوێندن بوو، هاوكات هه‌ندێك چالاكیی تریان له قوتابخانه‌كان زیاد كرد بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌م زیانه‌یان بكه‌نه‌وه. محه‌مه‌د هیوا بۆ "وشه" گوتی، "به هه‌موو خه‌رجییه‌كانه‌وه ساڵانه سێ هه‌زار و 300 دۆلار ده‌ده‌م و داشكانه‌كه‌ی پێشوو كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خویندن نه‌كردووه".
سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه پێشتر كرێی خوێندن به رێژه‌ی 10% دابه‌زێنراوه و ئێسته‌ش هیچ بڕیارێكی نوێ له‌و باره‌یه‌وه نییه. ئه‌و گوتیشی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه و ئه‌وه‌ی نه‌یكردبێت ئه‌وا سزا دراوه.
له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رجه‌م لقه‌كانیانه‌وه 14 زانكۆ و 10 په‌یمانگه‌ی تایبه‌تی هه‌ن كه سێ ساڵه نرخه‌كانی خوێندنیان دابه‌زاندووه. عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رای گه‌یاند، به بڕیاری وه‌زیری خوێندنی باڵا پێشتر له زانكۆكان به رێژه‌ی 20% و له په‌یمانگه‌كانیش به رێژه‌ی 15% كرێی خوێندن كه‌م كرایه‌وه، هه‌موویشیان بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان خۆیان زیاتریان دابه‌زاند.
هاوكات دكتۆر جه‌مال كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌ه‌ی زانستی، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، زانكۆكان ره‌چاوی دۆخه‌كه‌یان كردووه، بۆیه كێشه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر زیاتر گوشار بخرێته سه‌ر زانكۆكان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كوالێتی خوێندن ده‌بێت.
ئه‌و زانیارییه‌كه‌ی گوته‌بێژی خوێندنی باڵا راست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "له په‌یمانگه‌كان 10% و له كۆلێژه‌كان به رێژه‌ی 15% داشكان كراوه". دكتۆر جه‌مال پێی وایه، نابێت كرێی خوێندنی زانكۆكان له هی قوتابخانه‌كان نزمتر بێت، له كاتێكدا هه‌ندێك قوتابخانه كرێیان به‌رزتره له كاتێكدا له زانكۆ پڕۆفیسۆر وانه ده‌ڵێته‌وه و ئه‌مه‌ش پێویستی به مووچه‌ی زیاتر هه‌یه.
هێشتا لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كرێی خوێندن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا و په‌روه‌رده‌ی نه‌كردووه و به‌ته‌مان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانیان بكه‌ن. ئه‌و به‌رپرسه‌ی خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "ئه‌وپه‌ڕی داواكاری لیژنه‌كه وه‌رده‌گرین و ئاراسته‌ی زانكۆكانی ده‌كه‌بن، به‌ڵام به‌راستی ناتوانین ناچاریان بكه‌ین كرێ دابه‌زێنن، چونكه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك كاریگه‌ریی خراپ بكاته سه‌ر ئاستی خوێندن، ئه‌وا له لایه‌كی تر پێچه‌وانه‌ی یاسایه و به‌گوێره‌ی یاسا، زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له رووی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن و دارایییه‌وه سه‌ربه‌خۆن".
"كرێی خوێندن له زانكۆكان له دوای داشكان، له ملیۆنێك و 800 هه‌زار دینار ده‌ست پێ ده‌كات و تا شه‌ش هه‌زار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه كه پێشتر له نێوان دوو ملیۆن دینار تا هه‌شت هه‌زار دۆلار بوو." دكتۆر جه‌مال وا ده‌ڵێت.