له هۆڵی زێرەڤان، فاکەڵتی پەروەردەى زانكۆى سۆران له شارۆكه‌ى سۆران، سمینارێکی تایبەت بۆ "ئه‌حمه‌د زاوێته‌یى" ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر ڕێكخرا.
سمیناره‌كه تایبه‌ت بوو بە ناساندی نوێترین بەرهەمی ''ئەحمەد زاویتەیی''، كه خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە ڕاگەیاندن لە زانكۆى لاهایه له وڵاتى هۆڵندا، وە بەڕێوەبەری نوسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرەیه لە کوردستان و عێراق.
لە سمینارەکەدا نووسەر باسی لە قۆناغەکانی نوسینی نوێترین به‌رهه‌مى كرد كه ڕۆمانى "هه‌ڵهاتن به‌ره‌و لووتكه"یه، به زمانى عه‌ره‌بى وه‌شێنراوه.
له سمیناره‌كه قوتابیانى زانكۆ و مامۆستایان و به‌رپرسانى حكوومى له‌ناوچه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و گفتوگۆیه‌كى كراوه‌یان له‌باره‌ى به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى زاوێته‌یی یه‌وه كرد.
ڕۆمانى هه‌ڵهاتن به‌ره‌و لووتكه نوێترین ڕۆمانى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌یى ییه‌كه به ماوه‌ى 26 ساڵ نووسویوویهتى، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ى نووسه‌ر له ماوه‌ى ته‌نها دوو مانگ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى درووست كرد له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و بریاره به‌شدارى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاته جیهانییه‌كان بكات.
ڕۆمانه‌كه باس له كۆڕه‌وى ملیۆنى كورد ده‌كات و ته‌واوى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بهههۆى كوڕهوى ملیۆنى كوردانه‌وه، كورد توانى هه‌رێمێكى ئارام بۆخۆى بنیات بنێت.
ئامانج له نووسینى ئه‌م ڕۆمانه به زمانى عه‌ره‌بى، وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ى پێكرد، ئیتر پێویسته مه‌ینه‌تییه‌كانى كورد بۆ خوێنه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بگوێزرێته‌وه ئه‌وان له ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى ئێمه تێبگه‌ن و هه‌مووئه‌و ته‌فسیره هه‌ڵانه‌ى به‌ناوى ئێمه‌ى كورده‌وه كراوه له لایان ڕه‌شى بكه‌ینه‌وه و وبزانن چه‌ند گه‌لێكى خۆڕاگرین تابووینه به هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ.