نوێترین كاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌لییه كه بریتییه له تۆماركردنی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز به ده‌نگی ئه‌و مه‌لایه و ئاوازی هه‌ڵكه‌وته.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورد، نوێترین كاری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرا كرد، كه بریتییه له دانانی ئاوازێكی تایبه‌تی قورئان خوێندنه‌وه بۆ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك.
له كۆنه‌وه تا ئێسته، قورئانی پیرۆز به چه‌ندان ئاوازی جیاواز له لایه‌ن قورئان خوێنه‌كانه‌وه خوێنراونه‌ته‌وه، ئه‌م ئاوازه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیریش جۆرێكی جیاوازی ئاوازه، كه بۆ قورئان خوێندنه‌وه دانراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نییه هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازێكی له‌و شێوه‌یه بۆ قورئان دابنێت، پێشتریش چه‌ند ئاوازێكی جیاوازی ئاماده كردبوو كه عه‌ماڕ كوفی به‌شداربووی عه‌ره‌ب ئایدڵ به خوێندبوویه‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه گوتراون. پێشتر به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژَكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.