به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌زگه میدیاییه‌كانی تایبه‌تن به ته‌كنه‌لۆژیا، كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌یه‌وێ كۆتا به‌و ئابڕووچوونانه بهێنێ كه به‌هۆی دوا به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه كه بریتین له ئایفۆن X و ئایفۆن 8 تووشی بووه، ده‌یه‌وێ هه‌رچی زووه ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی تر بكات.
پێش ماوه‌یه‌ك جۆن سۆن سیناتۆری كۆمارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد، چیتر ڤێرژنی نوێ بۆ مۆبایله‌كانی به‌رهه‌م نه‌هێنێ، چونكه ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان و ئه‌مه‌ش ده‌بێ سنووری بۆ دابندرێ، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه هیچ وه‌ڵامێك نه‌درایه‌وه، به‌ڵام ده‌زگه میدیاییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان وای بۆ ده‌چن كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره نوێیه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه دروست كردبێ.
ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ هاتنی ڤێرژنی نوێ، تووشی دوو جۆر هێرش بووه‌وه، یه‌كێكیان به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی مۆبایله كۆنه‌كانه هه‌ر كه ئه‌بده‌یت ده‌كرێته‌وه و دواتر كۆمپانیا ددانی پێدا نا، به مه‌به‌ست وایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن به‌رهه‌مه نوێیه‌كانیان بكڕن به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆمپانیاكه‌ی ناچار كرد، 50 دۆلار له نرخی گۆڕینی پاتری كه‌م بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ری، هێور ببێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، ئه‌پڵ ده‌ستی كردووه به گۆڕینی پاتریی مۆبایلی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیان به خاوبوونه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان كردووه و نرخه‌كه‌شی كردووه به 29 دۆلار له كاتێكدا پێشتر به 79 دۆلار بوو.
كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، هه‌موو مۆبایلێك كه دروستی ده‌كات، به‌رگه‌ی ته‌نیا 500 جار سفربوونه‌وه ده‌كات، به‌كارهێنه‌رانی ڤێرژنی كۆنی ئایفۆن، كاتێك ئامێره‌كه‌یان ئه‌بده‌یت ده‌كه‌نه‌وه، نازانن كه خاوی ده‌كاته‌وه، بۆیه زۆر به خێرایی ئه‌و ماوه‌ی سفربوونه‌وه‌یه ته‌واو ده‌بێ و كێشه له پاتری دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كرد تووشی ئه‌و هێرشه زۆره ببنه‌وه و خۆیان ددانی پێدا بنێن و چاره‌سه‌ریشی بكه‌ن.
پێشتر پێگەی The Nikkei Asian Reveiw بڵاوی كردووەتەوە، كۆمپانیای ئەپڵ پێشتر پلان و بەرنامەی ئەوەبوو ڕێژەی 40 ملیۆن لە ئایفۆن ئێكس بەرهەم بهێنێ و بیخاتە بازاڕەكانەوە، سەرجەمی ئەو ژمارەیەی ئایفۆنی ئێكسیش لە وڵاتی چین و لە كارگەكانی ئەپڵ و كۆمپانیا هاوبەشەكانی دەبەستران و دەخرانە بازاڕەكانەوە.
ئاماژەی داوە، ئێستە كۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانكاری لەو بەرنامە و پلانەی كردووە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن بۆ تەنیا 20 ملیۆن دانه كەم كردووەتەوە، واتە بەگوێرەی ئەو پلانەی داینابوو و نەهاتە دی، نیوەی بەرهەمی ئایفۆن ئێكسی دابەزاندووە.
لەبارەی هۆكاری ئەم هەنگاوەی كۆمپانیای ئەپڵ، پێگەكە ئاماژەی داوە، هۆكارەكەی بۆ كەمی خواستی كڕینی ئەپڵ لەلایەن خەڵكی لە سەرانسەری دنیاوە دەگەڕێتەوە، ئەپڵ پێشبینی كردبوو لە سەری ساڵ و جەژنی لەدایكبوونی مەسیح زۆرترین بڕی ئایفۆن بفرۆشێ، بەڵام ئەمانە سەرجەمیان پێچەوانەی پێشبینییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بوون.
به‌كارهێنه‌ران پێیان وایه، هۆكاری ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می "ios" ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به شێوه‌یه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای پاتریی هه‌موو ڤێرژنێكی كۆنی ئایفۆن ده‌كات و خێرایییه‌كه‌شی كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له به‌كارهێنه‌ران ده‌كات ناچار بن ئایفۆنه‌كه‌یان بگۆڕن به نوێترین دانه و پاره‌یه‌كی تر له مۆبایله‌كانیان خه‌رج بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئایفۆن 6 هه‌ڵده‌گرن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ته‌ی ئه‌بده‌یتیان كردووه‌ته‌وه، خێرایی مۆبایله‌كه‌یان به ته‌واوی دابه‌زیوه و توانای پاترییه‌كه‌شی به ڕێژه‌ی 40% كه‌می كردووه و چه‌ند جارێكیش تووشی ئه‌وه بوون، له خۆوه مۆبایله‌كه‌یان ده‌كوژێته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌وه داوه‌ته‌وه، پاتری ئایفۆنه‌كه وا دروست كراوه تا ماوه‌ی سێ ساڵ به هه‌مان توانای خۆی كار ده‌كات و ئه‌گه‌ر زیاتر له 500 جار شه‌حن كرایه‌وه، ئه‌وا توانای خۆی بۆ 80% كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای وایه، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ری ئایفۆن هه‌موو شه‌وێك مۆبایله‌كه‌ی شه‌حن بكاته‌وه، ئه‌وا ناگاته دوو ساڵ و پاترییه‌كه‌ی تێك ده‌چێ.
به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنه‌كانی پێش دواهه‌مین ڤێرژن له كوردستانیش هه‌مان كێشه‌یان بۆ دروست بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر كه ئه‌بده‌یتیان كردووه‌ته‌وه، ئیتر به‌شێكی زۆری له خێرایی له ده‌ست داوه.
ئه‌مانه هه‌موو به‌شێكی كێشه‌كانی ئه‌پڵ بوون، به‌شه‌كی تری بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئایفۆن X ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی نمایشییه‌وه كێشه له دوای كێشه‌ی بۆ دروست بووه و كۆمپانیاكه‌ی ناچار كردووه په‌نا بۆ چه‌ندان شێوازی بزركردنی ئه‌و ده‌نگۆیانه ببات كه له‌سه‌ر بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ریان نه‌گرت، بۆیه ئێسته ده‌یه‌وێ به به‌رهه‌مهێنانی ڤێرژنێكی نوێ بۆ مۆبایله‌كه، جارێكی تر ڕه‌زامه‌ندیی هه‌وادارانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.