له گه‌ڕه‌كى سێكانیانى شارى كه‌ركووك، هه‌ردوو هێزى چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى و فرقه‌ى ئاڵتوونى كه هێزێكى تایبه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دامه‌زراوه، له‌سه‌ر شوێنى مانه‌وه و پاسه‌وانیكردن ده‌بێت به‌شه‌ڕیان، هاوكات نوێنه‌رى یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان له كه‌ركووك هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ی نێوانیان ده‌دات.
به‌رپرسێكى سه‌ربازى فرقه‌ى ئاڵتوونى به پله‌ى نه‌قیب به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى فیدڕاڵى ده‌یانه‌وێت له‌و گه‌ڕه‌كه كوردیانه ئاژاوه بگێڕن و ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده كورده‌كان تاڵان بكه‌ن، ئێمه‌یش ڕێگه ناده‌ین و ئاماده‌ین شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو له ناوچه‌ى ئێمه نه‌كشێنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه كه ئه‌م دوو هێزه به‌رده‌وام ناكۆكیان له نێواندا دروست ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فرقه‌ى ئاڵتوونى حه‌ز به بوونى هێزى میلیشیا و ئاینى ناكات له‌گه‌ڵى ئه‌ركى پاراستنى شوێنێك بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه كه گرژى و ئاڵۆزییه‌كان گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تى هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر كردن و ڕاكێشانى چه‌ك، به‌ڵام ئێسته هه‌وڵ ده‌درێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوى به‌در ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت و هێزێكى سیاسى به‌ناوى نوێنه‌رى یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان له كه‌ركووك هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ده‌ن و نایانه‌وێت ئه‌م گرژییه ته‌شه‌نه بسێنێت.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردووه‌وه به‌هۆى هێرشى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به چاوساغى چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى كه به ناپاكه‌كان ناسراون دۆخى ته‌ناهى و كۆمه‌ڵایه‌تى شارى كه‌ركووك تێكچووه و تا ئێیسته‌یش ره‌وشى شاره‌كه ئاسایى نه‌بووه‌ته‌وه.