خێزانێكی هیندی بەهۆی نائاسایی ژمارەی پەنجەكانی دەست و قاچیانەوە، سەرنجی هەمووانیان بۆ خۆیان ڕاكێشاوە.
خێزانێك لە گوندی "جایا" لە ویلایەتی "بەهار"ی باكوری هیندستان كە پێك هاتووە لە 25 كەس، هەریەكە و 24 پەنجەیان هەیە، واتا 12 پەنجەی دەستەكان و 12 پەنجەی پێیەكان.
ڕێژەی كۆی گشتی پەنجەكانی ئەو خێزانە دەكاتە 600 پەنجە، كە بە بەراورد لەگەڵ خێزانێكی 25كەسی ئاسایی، 100 پەنجەیان زیادە.
كریشنا تشۆدهاری، باوكی منداڵەكان و گەورەی خێزانەكە، باس لەوە دەكات كە كاتی خۆی باوكی ئەویش پەنجەی زیادەی هەبووە و هەرگیز ئەمە نەبووەتە هۆی كێشە بۆ خێزانەكەیان، بەڵام لە كچەكانیاندا كێشەی دروست كردووە، چونكە كاتێك دەیانەوێت شوو بە كەسێك بكەن و كەسەكە پەنجەكانیان دەبینێت، زۆربەیان پەشیمان دەبنەوە و هاوسەرگیرییەكە ئەنجام نادەن.
سەرچاوە: دەیلی مەیل