شێنێ، ئه‌و كچه مۆدێلسته نوێیه‌ی به جوانییه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ببێته كه‌سێكى دیار له‌ناو دنیای مۆدێلست و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
شێنێ، نوێترین دوو له وێنه‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تیایدا له جلوبه‌رگێكى عه‌ره‌بى ده‌ركه‌وتووه لاپه‌ڕه‌كانى به‌غدا و عه‌ره‌بییه‌كان به‌لێشاو باسى جوانى ئه‌و كچه‌یان كردووه و ناویان به كچى ڕه‌سه‌نى عێراقى بردووه.
له نوێترین ده‌ركه‌وتنى تێیدا به شێوه‌كی ورووژێنه‌ر و شیك ده‌ركه‌وتووه و كچان پێناسى جوانی ستایلی جله‌كانی ده‌كه‌ن، و ئه‌و جگه له جلوبه‌رگه‌كه‌ى مكیاجه‌كهی‌شى به شێوه‌یه‌كى عه‌ره‌بى جوان له‌سه‌ر ڕووخسارى نه‌خشاندووه.
به شێكی زۆری هه‌وادارانی ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ن و پییان وایه، به‌م شێوه‌یه جوانتر ده‌ركه‌وتووه له هه‌موو كاتێكدا.
شێنێ له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه.
شێنێ هۆشیار ته‌مه‌نی 23 ساڵه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه و ئێسته كاری مۆدێلیست ده‌كات و یه‌كێكه له ئه‌ستێره جوان و ناوداره‌كانی ئه‌و شاره.