خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد"سۆزان كه‌مال"، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و مشتومڕێكی زۆر به‌دوای خۆیدا هێنا و ناوبانگى كچى ئێرانیان لێ ناوه.
سۆزان كه‌مال له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به ماكیاژه‌وه ده‌بێته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك له هه‌ودارانی ده‌ڵێن به‌بێ ماكیاژ جوانتره و هه‌ندێكیشیان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن جوانییه‌كه‌ی به‌س ماكیاژه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان كه‌مال به ستایلێكی جیاواز و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه و هه‌وادارانی باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌شته‌رگه‌ری تری بۆ ڕووخساری كردووه، بۆیه زیاتر له كچه ئێرانییه‌كان ده‌چێت.
سۆزان كه‌مال له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تر به‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێته‌وه.