خانمه ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی هه‌واڵ عوسمان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆشه‌ویستترین هاوڕێى بڵاو كرده‌وه دهنگادنهوهى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
وێنه‌كه‌ى پشتیوانى كۆچكردووى هاوسه‌ریه‌تى و به لهدهستدانهى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌واو خه‌مبار بووه و ژیانى لێ تێكچووه.
هه‌واڵ عوسمان، خوشكی هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمانه ناسراو به "وه‌نه‌وشه" و زیاتر به كاره‌كته‌ری (ژاڵه) له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ریی ده‌ركردووه، هاوسه‌ری (پشتیوان به‌ده‌وی)ی هونه‌رمه‌نده.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد و پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی درامای گه‌رده‌لوول (پشتیوان نووری به‌ده‌وی) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
پشتیوان نووری كه‌ریم له‌دایكبووی ساڵی 1977ی شاری سلێمانی گه‌ڕه‌كی (چوارباخ)ـه.
له ساڵی 1993 ژیانی هونه‌ری له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شانۆ ده‌ست پێ كرد، به‌شداری له چه‌ندان شانۆ گه‌ریدا كردووه، له درامای گه‌رده‌لوول به ڕۆڵی ڕزگار ناسرا.
هه‌ر له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، پشتیوان ئاشنای خانمه هونه‌رمه‌ند (هه‌واڵ عوسمان) ده‌بێت و له ساڵی 1995 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكدێنێت، ئێسته‌یش خاوه‌نی دوو كچن به ناوه‌كانی كانی و لانی.