بەڤیدیۆ.. خۆپێشاندان دژی پارچەكردنی كچێك

:: PM:08:12:10/02/2018 ‌

كچێكی رۆمانی بەناوی پانێلا، كە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئیتاڵییە و دانیشتووی شاری كۆردۆنیایە لە هەرێمی ماچێراتا، رۆژی پێنجشەم رێككەوتی یەكی شوبات پارچەكانی لەشی لەناو دوو جانتادا لە ناوچەی "پۆلینزیا" دۆزرایەوە كە دەكەوێتە دەرەوەی شارەكە.

دوا بە دوای دۆزینەوەی پارچەكانی لەشی پانێلا، پۆلیس بەدواداچوونی بۆ رووداوەكە دەست پێ كرد، هاوكات دوای پشكنینەكان و بەهۆی ناسینەوەی پارچەكانی لەشی لەلایەن دایكییەوە، بۆیان دەركەوت ئەو پارچانەی هی لەشی پانێلایە.

حوسێن محەمەد فەرەج، هاووڵاتی كوردی دانیشتووی هەرێمی ماچێراتا بە "وشە"ی راگەیاند، پۆلیس كەسێكی نێجیری بە تۆمەتی كوشتن و پارچە پارچەكردنی ئەو كچە گرتووە دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە كە جلوبەرگەكانی پانێلا لە ماڵی تۆمەتبارە نێجیرییەكەدا بە خوێنەوە فرێ‌ دراون.
 
ئەو دیمەنانەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەون بەشێكە لە رێوشوێنەكان بۆ پشكنینی گومانلێكراوێكی تری ڕووداوەكە  و ڤیدۆكە تایبەت بە "وشە" تۆمار كراون.

ئەمڕۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دژی پارچە پارچەكردنی پانێلا كرا و داوای سزادانی تاوانبارانیان دەكرد.



وشە - محەمەد میران