به‌هۆى "له ده‌ستدانى هاوسه‌نگى و نه‌پاراستنى بێلایه‌نى" له كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى، ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه واز له كاركردن دێنن و به بڕواى ئه‌وان كه ده‌ستیان لێ كێشاوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه "ئه‌و كه‌ناڵه بووه‌ته كه‌ناڵێكى شه‌خسیى شاسوار و نه‌وه‌ى نوێ".
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه دواى ئه‌وه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نى دامه‌زراوه‌ى میدیایى نالیا ڕای گه‌یاند، كه‌ناڵه‌كه‌ى فرۆشتووه و ئێسته هیچ پێوه‌ندییه‌كى به‌و ده‌زگه‌یه نه‌ماوه، هه‌رزوو ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستی و كه‌ناڵه‌كه زیاتر له جاران پێوه‌ی نووسا، به‌دوایدا كاتێك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند، ئیتر ئێن ئاڕ تی وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی حزبی كه‌وته كار و ئه‌وه‌یش به‌شێك له ستافی سه‌ره‌كی و میدیاكارانی كه‌ناڵه‌كه‌ی ناچار به كشانه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كاركردنه تازه‌یه‌ی نین.
چیا حوسێن بێژه‌رى ئێن ئاڕ تى و سه‌رپه‌رشتیارى ستافی بێژه‌ران كه له ساڵى 2011ه‌وه له ئێن ئاڕ تی كاری ده‌كرد، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند كه هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌كه و كه‌سانى ناو ده‌زگه‌كه نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یشارده‌وه كه هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێوه‌ندى به سیاسه‌تى ئێسته‌ى كه‌ناڵه‌كه‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌كه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها كاوه شێخ عه‌بدوڵا وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ژوورى هه‌واڵ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه چووه‌ته خزمه‌تى پڕۆژه‌یه‌كى سیاسییه‌وه" كه مه‌به‌ست لێى شاسوار و لیسته نوێیه‌كه‌یه‌تى، وازى له كه‌ناڵه‌كه هێناوه.
له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌ریه‌ك له مه‌م بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه، دانا ساڵح ڕۆژنامه‌نووسى سه‌ره‌كی، چیا حوسێن به‌رپرسی بێژه‌ران، كاوه شێخ عه‌بدوڵا سه‌رنووسه‌ر، سوهه‌یب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى و پێشتریش چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ند و بێژه‌رى كه‌ناڵه وازیان هێناوه و هه‌ندێكیش دوور خراونه‌ته‌وه.
"وشه" پێوه‌ندى به مه‌م بورهان قانیع به‌ڕێوه‌به‌رى ئێن ئاڕ تى كرد، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی دركاند كه خۆیشى وازى له كه‌ناڵه‌كه هێناوه و ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیاریی تری نه‌دا.
مه‌م بورهان له دواى گۆڕانكارییه‌كانى ناو ده‌زگه‌ى ئێن ئاڕ تى بووه به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵه‌كه له شوێنی توانا عوسمان، به‌ڵام ماوه‌ى كه‌متر له چوار مانگ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر مایه‌وه و دواتر به‌هه‌مانشێوه‌ى هاوكارانی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ئاوات عه‌لى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى نالیا به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌ندێك له‌و ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌رانه‌ى له كه‌ناڵه‌كه وازیان هێناوه، فه‌سڵ كراون و ده‌ركراون، به‌و شێوه‌یه‌ى له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته ڕاست نییه، یان به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌بووه، بۆیه ڕۆیشتوون و ده‌زگه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.
ئه‌وه‌یشى گوت، "ئه‌وانه‌ى ده‌زگه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌وه سزا دراون و ویستوویانه سیاسه‌تى كه‌ناڵه‌كه به‌شێوازێك ببه‌ن (بوێری و هاوسه‌نگى و بێلایه‌نى) خۆى له ده‌ست بدات، بۆیه ڕێوشوێنى خۆمان به‌كار هێناوه و ئه‌وانه دوور خراونه‌ته‌وه".
پێشتر له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی "نه‌خێر له ئێستادا" ژماره‌یه‌ك كه‌س كه "به‌ڵێ"یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كرد، له ئێن ئاڕ تی ده‌ركران، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به بیرۆكه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی پڕۆژه‌كانی نالیا.
سوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووی دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند كه گرێبه‌ستى ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ بووه، به‌ڵام هاوكات یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانى نه‌وه‌ى نوێ، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له ماڵ له‌سه‌ر جێ كه‌وتووه و مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "پێشتر به‌هۆى دژایه‌تیكردنى شاسوار و وازهێنانم له نه‌وه‌ى نوێ و باسكردنى خیانه‌تى شاسوار، پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مۆڵه‌كه‌ته، له‌لایه‌ن شاسوار خۆیه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بۆ نووسراوه و هه‌ر خۆی به ناوى منه‌وه واژووی كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵه‌كه كه ئه‌وكات مه‌م بورهان بووه". سوهه‌یب واى گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "به‌ده‌رچوونى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه كه كۆڵه‌كه‌ى كه‌ناڵه‌كه بوون، ئه‌وه ده‌سه‌لمێت كه كه‌ناڵه‌كه هاوسه‌نگى و بێلایه‌نى خۆى له ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێن ئاڕ تى بووه‌ته میدیاى فه‌رمى نه‌وه‌ى نوێ و زمانحاڵى شاسوار عه‌بدولواحید".
وشه/ سلێمانى. هۆشیار عه‌لى