دایكێك دزی لە كوڕەكەی دەكات

:: PM:03:21:21/11/2016 ‌

كچ و كوڕێكی نەمسایی دوای ئەوەی بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، توركیا هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی ئاهەنگەكەی تێدا بكەن.

بەپێی دابونەریتی توركیا كاتی هاوسەرگیری، هەر میوانێك بڕێك پارە یان شتێكی گرانبەها دەكەنە دیاری بۆ ژن و مێردەكە، لە یەكێك لەو دیارییانەدا كە هەرگیز باوەڕیان نەدەكرد، كەسێك 20 هەزار یۆرۆی بۆ هێنابوون.

ئەو ژن و مێردە پارەكەیان دا بە دایكی كوڕەكە و گوتیان هەڵیبگرە بۆمان تا ئەو كاتەی داوات لێ دەكەینەوە.

دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەیاندا، زانییان ناگونجێن و بڕیاری جیابوونەوەیان دا، پاشان وەك پێشتر ڕێك كەوتبوون كە سەروەتەكەیان بكەن بە دوو بەشەوە، بیریان لە پارەكە كردەوە و داوایان لە دایكی كوڕەكە كرد كە پارەكەیان بداتەوە و ئێستە ئیشیان پێیەتی و پێویستە بە شێوەیەكی یەكسان دابەشی بكەن.

ئەوەی ژن و مێردەكەی تووشی شۆك كرد، ئەوەبوو كە دایكی كوڕەكە گوتی هیچ پارەیەك لای من نییە و شتی وام وەرنەگرتووە، دوای چەندان جار هەوڵدان هەر گوتی من هیچم لا نییە و ئامادە نەبوو یەك یۆرۆشیان بداتێ.

ئەمە دەگەیەننە پۆلیس و دوای لێكۆڵینەوە و چەسپاندنی دزی دایكی كوڕەكە، بڕیار درا بە سزای پێژماردن بەسەر ئەو خانمە بەتەمەنەدا، بە بڕی 1200 یۆرۆ.

سەرچاوە: indy100


وشە - موحسین شابان