تۆم كرووز كه یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی هۆڵیووده، به‌پێی پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كرووز به سهركێشترین ئه‌كته‌ر له‌و دنیایه ده‌ناسرێته‌وه كه له زۆربه‌ی رۆڵه‌كانی و گرته ترسناكه‌كان، خۆی به واقیعی رۆڵه‌كان ده‌بینێت. بۆیه پێگه‌كه نوێترین هه‌واڵ له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو ده‌كاته‌وه كه خۆی هه‌لیكۆپته‌ر لێ ده‌خوڕێت، له‌كاتێكدا پێشتر شاره‌زایی له لێخوڕینی كۆپته‌ر نه‌بووه.
پێگه‌كه رای گه‌یاندووه، له فیلمه سینهمایییهكاندا و به‌تایبه‌تی له دنیای هۆڵیوود له ئه‌مه‌ریكا و بۆڵیوود له هیندستاندا، ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی رۆڵی ترسناك و سه‌ركێشی ده‌بینن، خۆیان نین كه رۆڵه‌كه به واقیع ده‌بینن، به‌ڵكو كه‌سێكی تره رۆڵه‌كه ده‌بینێ بێ ئه‌وه‌ی رووخساری له كامێرادا ده‌ربكه‌وێ، هه‌مان جلوبه‌رگی ئه‌كته‌ره ئه‌ستێره‌كه ده‌پۆشێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیه‌تی رۆڵه‌كه ده‌بینێت.
به‌ڵام ∀فه‌رفیش∀ ئاشكرای ده‌كات كه له‌ناو ئه‌ستێره‌كاندا، زۆربه‌ی كات و له زۆربه‌ی گرته‌كاندا، تۆم كرووز پێویستیی به‌وه نییه كه‌سێك له جیاتی خۆی رۆڵه‌كه ببینێت و وێنه‌ی بگیرێت، به‌ڵكو خۆیه‌تی سه‌ركێشی ده‌كات و رۆڵه‌كه به واقیع ده‌بینێ. بۆیه له دنیای هۆڵیووددا، كرووز به بوێرترین و سهركێشترین ئه‌كته‌ر ده‌ناسرێته‌وه.
پێگه‌كه له نوێترین هه‌واڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته كه كرووز خه‌ریكی وێنه‌گرتنی به‌شی شه‌شه‌می فیلمی ∀می‌شن: ئیمبۆسبل− فول ئاوت∀ه كه فیلمێكی ئه‌كشنه، له‌وێدا پێویست ده‌كات كرووز خۆی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه لێ بخوڕێت، بۆیه نه‌یویستووه كه‌سێكی تر رۆڵه‌كه ببینێت له‌كاتێكدا خۆیشی شاره‌زایی له لێخوڕینی كۆپته‌ر نییه، بۆیه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات راهێنانی بۆ لێخوڕینی كۆپته‌ر كردووه و دواتر ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی ئه‌نجام داوه. واته كرووز پێویستیی ئه‌وه نه‌بووه له رێی مۆنتاجی كۆمپیوته‌ر یان كه‌سێكی تر، رۆڵ ببینێت.
تۆم كرووزی ئه‌ستێره له ساڵی 1962 له شاری سیراكیوز له ویلایه‌تی نیویۆرك له دایك بووه. ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری جیهانییه و تا ئێسته سێ جار خه‌ڵاتی ئۆسكار و سێ جاریش خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپی وه‌رگرتووه. ئه‌و له شانۆوه ده‌ستی پێ كردووه و دواتریش له سینه‌مادا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه. بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1981دا به‌شداریی له فیلمی سینه‌مایی هاوشانی خاتوونه ئه‌ستێره "بروك چیڵدز" كردووه له فیلمی Endless Love. تا ئێسته 34 خه‌ڵاتی جۆراوجۆری وه‌رگرتووه و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه.