چۆن چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن ده‌كه‌یت؟
هه‌وكردنی لیمفه‌گرێكانی گه‌رووی مرۆڤ كه به "له‌وزه‌تێن" ناسراون، زۆرجار ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و بێزاری زۆر، ئه‌مه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی میكڕۆب و به‌كتریا و ڤایرۆسی زیانبه‌خش له‌و ناوچه‌یه دروست ده‌بێ، له سه‌رتاسه‌ری وڵاتان كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زۆر باوه و زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی تووشی ده‌بن، به‌ڵام زیاتر منداڵان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، جۆره‌كانیشی زۆرن و چاره‌سه‌ری پزیشكی و سروشتی گونجاویشی له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه بۆ دیاریی كراوه.
هه‌وكردنی لیمفه گرێكانی گه‌روو به‌هۆی به‌كتریا و ڤایرۆس و میكڕۆبهكانهوه دروست ده‌بێ، بۆ هه‌ر جۆره به‌كتریا و ڤایرۆسێك دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام باوترین جۆری هه‌وكردنی گه‌روو به‌هۆی به‌كتریای سترێپتۆكۆكس یان به‌كتریای ترشی لاكتیك تووشی مرۆڤ ده‌بێ، ئه‌مه‌یش هه‌وكرنی گه‌رووی به‌ته‌واوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و لیمفه‌گرێكان سوور ده‌بنه‌وه و ده‌ئاوسێن، خواردن و خواردنه‌وه قورس ده‌بێ و ده‌نگی مرۆڤ گڕ ده‌بێ، بۆنی ده‌م ناخۆش و تا و پرخه‌ی خه‌و و سه‌رئێشه و ئازاری ملی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن، دواتر هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست و تای رۆماتیزم و سه‌رئێشه‌ی نیوه "شه‌قیقه"ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر هه‌ن، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: شه‌ربه‌تی لیمۆ، خواردنه‌وه‌ی لیمۆ ده‌بێته هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی ڤیتامین له جه‌سته، ئه‌مه‌یش سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌گشتی به‌هێز ده‌كات و وا ده‌كات سیسته‌می به‌رگری ڕووبه‌ڕووی ئه‌و به‌كتریا و ڤایرۆسه ببێته‌وه و كۆتایی به هه‌وكردنی لیمفه گرێكان بهێنێت.
دووه‌م: هه‌نگوین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه میكرۆب و ڤایرۆسێكی زۆر به‌هێزه، ده‌توانێ به خێرایی هه‌وكردنی گه‌روو به كۆتا بێنێت، ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا چوار كوپ هه‌نگوین بكه‌نه ناو كوپێك ئاوه‌وه و بیخۆنه‌وه، ئه‌وا به كه‌مترین كات چاره‌سه‌ری هه‌وكردن ده‌كات.
سێیه‌م: زه‌رده‌چه‌و، ئه‌گه‌ر كه‌وچكێك زه‌رده‌چه‌و له‌گه‌ڵ كوپێك شیری گه‌رم تێكه‌ڵ بكه‌ن و بیخۆنه‌وه، ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردنی گه‌روو. زه‌رده‌چه‌و دژه هه‌وكردن و دژه به‌كتریایه‌كی به‌هێزه.
چواره‌م: چای زه‌نجه‌فیل، هه‌موو جۆره هه‌وكردنێكی جه‌سته له‌لایه‌ن زه‌نجه‌فیله‌وه له‌ناوده‌برێ و به كۆتای ده‌هێنێت، بۆیه خواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی چا و زه‌نجه‌فیل، یان چای زه‌نجه‌فیلی ئاماده‌كراو، زۆرترین سوودی ده‌بێ.
پێنجه‌م: گیراوه‌ی پیاز، له‌تكردنی پیازێك و دانانی له‌ناو خه‌ڵاتێكی كاره‌بایی تا گیراوه‌یه‌كی پیازی لێ دروست ده‌بێ و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو و خواردنه‌وه، به‌خێرایی هه‌وكردن ناهێڵێ و میكرۆباتیش له‌ناو ده‌بات.