ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تیشكی خۆریان به‌رده‌كه‌وێ و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی تووشی سووتانه‌وه‌ی پێست ده‌بن، به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه، زۆرجاریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه په‌نا بۆ كرێم و ماده‌یی كیمیایی زیانبه‌خش ده‌به‌ن، به‌ڵام ڕێگه سروشتییه‌كان له‌لایه‌ن پزیشك و شاره‌زایان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری باشتر و به‌هێزتره بۆ كۆتایی هێنان به سووتاوی پێست له ڕێی تیشكی خۆره‌وه.
شاره‌زایان گرنگترین چاره‌سه‌ره‌كانیان خستووه‌ته ڕوو، كه له ماڵه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێ و ده‌توانن به‌كاری بهێنن، بۆ كۆتایی هێنان به سووتاوی پێست له ڕێی تیشكی خۆره‌وه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: خه‌یار، دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و ئه‌و شوێنه‌ی پێست كه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه سووتاوه، ئارامی ده‌كاته‌وه، ده‌توانن خیار ورد ورد بكه‌ن و یان هاوشێوه‌ی گیراوه‌یه‌كی لێ بكه‌ن و له شوێنی سووتاوییه‌كه‌ی بده‌ن، به كه‌مترین كات كاریگه‌ری زۆرباشی ده‌رده‌كه‌وێ و سووتاویییه‌كه له‌ناو ده‌بات.
دووه‌م: چای، ده‌توانن دوای ساردبوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر پارچه قوماشێكی پاكی دا بكه‌ن و پارچه قوماشه ته‌ڕكراوه‌كه به چای ساردبووه‌وه‌بوو به‌سه‌ر شوێنی سووتاوییه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك دابنێن، چای ڕێژه‌یه‌كی باشی ترشی تانیكی تێدایه كه پله‌ی گه‌رمی شوێنه سووتاوه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و هاوسه‌نگی گه‌رمی له پێست دروست ده‌كات.
سێیه‌م: شیری فرێش و تازه، ڕێژه‌یه‌كی باشی پرۆتینی تێدایه و ئازاری ناوچه سووتاوییه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و شوێنه‌واره‌كانی ناهێڵێ و له زۆربه‌ی سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان وه‌ك باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كۆتایی هێنان به سووتاوی پێست به‌هۆی تیشكی خۆر به تووشبوان ده‌درێت.
چواره‌م: سركه‌ی سێ‌و و ئاو، كوپێك سركه‌ی سێ‌و بكه ناو ئه‌و ئاوه‌ی خۆتی پێ ده‌شۆیت، ئه‌مه ئاستی گه‌رمی و هایدرۆجینی پێست به ته‌واوی ڕێك ده‌خات و خێراترین چاره‌سه‌ره بۆ سووتاوی پێست به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه.