فاسۆلیای ڕه‌ش زۆر سوودی ته‌ندروستی هه‌یه و دژه ئۆكسیده و هه‌رچی ماده‌ی ژه‌هراوی له جه‌سته هه‌یه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و دڵ به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، پێكهاته‌كانی فاسۆلیای ڕه‌ش و سووده‌كانی له خواره‌وه به وردی ده‌خه‌ینه ڕوو.
به‌گشتی فاسۆلیا 12 جۆر و ڕه‌نگی جیا جیای هه‌یه و فاسۆلیای ڕه‌ش له‌لایه‌ن توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان به باشترین جۆری فاسۆلیا دانراوه، چونكه ڕێژه‌ی دژه ئۆكسیدی به به‌راورد به جۆره‌كانی تر 100% زیاتره، ئه‌م جۆره فاسۆلیایه زیاتر له ئه‌مه‌ریكای لاتین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به وڵاتانی دنیاش بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌م جۆره فاسۆلیایه دڵ و سوڕی خوێن به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پرۆتینی زیانبه‌خش ده‌توێنێته‌وه و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری دژه ئۆكسیدی تێدایه و هه‌رچی ژه‌هر و ماده‌ی زیانبه‌خشه له جه‌سته ده‌یكاته ده‌ره‌وه، جیا له‌وه‌یش خۆی ڕێژه‌یه‌كی باشی پرۆتینی تێدایه كه ڕێژه‌ی كلۆگۆز و كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
ڕێژه‌ی 30.4%ی پێكهاته‌كه‌ی پرۆتینه و 59.8%یشی ڕیشاله و 20%ی مه‌گنیسیۆمه و فۆسفۆر و مه‌نگه‌نزی و ملیبدینۆم و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ڤیتامین B1ی تێدایه، هۆكاری ڕه‌شبوونی ڕه‌نگی ئه‌م جۆره فاسۆلیایه بۆ زۆری دژه ئۆكسید له پێكهاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌توانێ ڕێگه له دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی و ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و چرچ و لۆچی پێست و پیربوون بگرێت.