كۆمپانیای سامسۆنگ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێر به ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و به‌هێز، له ئێسته‌یشدا مۆبایلێكی نوێی خستووه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه سه‌رنجی كڕیارانی راكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌و ماوه‌ی پێشوودا كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێكی نوێی جۆری گالاكسی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ناوی ناوه سامسۆنگ گالاكسی جه‌ی دوو پرۆ "Samsung Galaxy J2 Pro"، كه هه‌وادارێكی زۆر بوون بهكڕیاری ئه‌م مۆبایله و به مۆبایلێكی پێشكه‌وتووی داده‌نێن.
له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه كه ده‌ڵێت، شاشه‌ی ئه‌م مۆبایله پێنج ئینجه و روونی شاشه‌كه‌یشی ده‌گاته 960 پێكسڵ، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 1.4 گێگا هێرتز كه یه‌كێكه له پرۆسێسه‌ره به‌هێزه‌كانی دنیا و به خێراییه‌كی زۆر ئیشی پێ ده‌كرێت.
رامی ئه‌م مۆبایله 1.5 گێگا بایته و میمۆری ناوه‌وه‌ی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته 256 گێگا بایت، جگه له‌وه‌یش جێگه‌ی میمۆری زیاده‌ی هه‌یه كه به SD ناسراوه، ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی "سێڵفی" پێنج مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی هه‌شت مێگا پێكسڵه، پاترییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كای ده‌گاته 2600 میلی ئه‌مپێر و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 ئیش ده‌كات.