دایك و منداڵێك لە زریانی ماتیۆ رزگار كران

:: PM:02:10:11/10/2016 ‌
پۆلیسی شاری فایتفیل لە ویلایەتی كاڕۆلینای باكور، توانی دایك و منداڵێك رزگار بكات كە لە ئوتومبێلە نقومبووەكەیان گیریان خواردبوو بە هۆی رووداوەكانی زریانی ماتیۆ.

دەسەڵاتدارانی ئەو ویلایەتە تا ئێستە رزگاركردنی زیاتر لە 100 كەسیان راگەیاندووە كە بە هۆی ئەو زریانەوە، كە لە رۆژی هەینیی رابردوو ناوچەكەی گرتبووەوە، مەترسییان لەسەر دروست بووبوو.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە زریانەكە لە وڵاتی هایتی، نزیكەی هەزار قوربانیی لێ كەوتەوە و بووە هۆی تێكچوونی ماڵ و حاڵی ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش.

وشە/ rt. و: ئەهمەد كەیفی



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی